وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بڕیاری خەرجکردنی ١٧ ملیار دیناری دەرکرد
وێستگە نیوز-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆری دەرکرد کە سەرجەمی پارەکە ١٧ ملیار دینارە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە رۆژی ٢٥ی ٦ی ٢٠١٩ دەرکراوە و وێنەیەکی دەست (وێستگە نیوز) کەوتووە، بڕیار دراوە بە خەرجکردنی بڕی زیاتر لە ١٧ ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دینار، وەک کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی کە یەکێک لە منداڵەکانیان لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلی و حکوومییەکان دەخوێنن، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ - ٢٠١٨.
ئەمەش دەقی نووسراوەکەیە:
هــ. ب
PM:12:18:26/06/2019
ئهم بابهته 21124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت