رێكخراوی هیومن رایتس ۆچ له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ی په‌لی زیندانییه‌ك له عیراق هاته ده‌نگ
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا كه‌سێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له گرتوخانه‌یه‌كی به‌غدا ئه‌شكه‌نجه دراوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه قۆڵێكی له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندوه بڕینه‌وه‌ی قۆڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێك، مه‌ترسییه‌كان سه‌باره‌ت به خراپیی مامه‌ڵه له گرتوخانه‌كانی عیراقدا زیاد ده‌كات، له زاری برای زیندانییه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وێڕای تۆماركردنی سكاڵا، به‌ڵام دادگا سكاڵاكه‌ی پشتگوێخستوه و وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
برای زیندانییه‌كه ئاشكراشیكردوه كه دوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فسه‌ری به‌رپرس، له‌بری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند، ته‌نها له شوێنه‌كه‌ی بۆ یه‌كێكی دیكه گواستوانه‌ته‌وه و قه‌ره‌بوی قوربانییه‌كه‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌ما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی هیومن رایتس ۆچ پێی وایه كه بڕینه‌وه‌ی قۆڵی زیندانییه‌كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه نیشانه‌ی بونی دیارده‌ی ئابڕوبه‌رانیه له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی عیراق.
داواشی له حكومه‌تی به‌غدا كردوه مافی ده‌ستبه‌ركراوان بپارێزێت، چونكه به‌وته‌ی ناوبراو زۆرجار دادوه‌ره عیراقییه‌كان له‌و ده‌نگۆیانه ناكۆڵنه‌وه كه باس له بونی ئه‌شكه‌نجه له گرتوخانه‌كاندا ده‌كه‌ن.
AM:11:28:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت