سمکۆ ئەسعەد وازی لە یەکێتی هێنا


وێستگه‌ نیوز ـ
سمکۆ ئەسعەد، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە یەکێک بوو لە كاندیدانی پۆستی وەزیری دادی عیراق، وازهێنانی لە حزبەکەی راگەیاند و نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی کۆسرەت رەسول کرد.


سمکۆ ئەسعەد، به‌ میدیاكانی نزیك له‌ پارتی راگه‌یاندووه‌، هۆکاری بڕیارەکەی پشتیوانیکردنی یەکێتی بوو لە کەسێک بۆ وەزیری دادی عدراق کە لە دەرەوەی یەکێتی بووە، بۆیە ئەمڕۆ بە فەرمی لە ڤێگەی مەکتەبی سیاسییەوە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی یەکێتی پێشکەش بە کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتی کرد،،م.

سمکۆ ئەسعەد جەختیکردەوە، پەیوەندی بەهیچ حزبێکی دیکەوە ناکات، بەڵکو کاری پارێزەری خۆی دەکات.

سمکۆ ئەسعەد، یەکێک لەو کەسانە بوو کە ناوی وەک كاندیدی یه‌كێتی دەهات بۆ پۆستی وەزیری دادی عیراق، بەڵام رۆژی دووشەممە 24ی حوزه‌یرانی 2019، پەرلەمانی عیراق حاکم فارووق ئەمین شوانی، وەک كاندیدی وەزیری داد پەسه‌ندکرد و ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
هــ. ر


PM:08:38:25/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 31248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو