ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له سنووری ئه‌مریكا نزیكبوونه‌ته‌وه
وێستگه نیوز –
به‌گوێره‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا بێت، سی چه‌كداری داعش له سنووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نزیكبوونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان عیراقییه.
رۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا هۆشداریدا له بوونی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له وڵاتی مه‌كسیكی دراوسێی ئه‌مریكا.
پێگه‌ی Excelsiorی مه‌كسیكی بڵاویكرده‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پۆلیسی مه‌كسیك ئاگادركراوه‌ته‌وه كه هه‌ردوو هاوڵاتی میسری ئیبراهیم محه‌مه‌د و محه‌مه‌د عیسا و هاوڵاتی عیراقی ئه‌حمه‌د غانم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری كه گومانده‌كرێت سه‌ر به داعش بن له 12ی ئایاری رابردوو په‌نه‌ما بینراون و له 9ی حوزه‌یران له كۆستاریكا بینراون.
به گوێره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌كه شوێنی دوو میسرییه‌كه نه‌زانراوه و به‌دوور نازانرێت گه‌یشتبنه خاكی مه‌كسیك.
پێگه‌ی Excelsior راشیگه‌یاند كه ئه‌حمه‌د غانم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆستاریكاوه راگیراوه.
AM:09:08:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت