به‌رگری شارستانی عیراق ئاماری رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عیراق رایگه‌یاند كه له 8ی مانگی رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ 328 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له سه‌رتاپای عیراق رویانداوه كه زۆترینیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شاستانی عیراق له ئامارێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه رایگه‌یاند كه له 8ی ئایاری رابردوو تا ئه‌مڕۆ 24ی حوزه‌یران "تێكڕای ئه‌و رووداوی ئاگرانه‌ی كه له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی چێندراو به گه‌نم و جۆ كه‌وتوونه‌ته‌وه، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق گه‌یشتوه‌ته 328 ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كۆی ئه‌و زه‌وییانه‌ی سووتاون 54 هه‌زار و 380 دۆنمهدوو ملیۆن و پێنج هه‌زار و 209 دۆنم-یش له سووتان رزگاركراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه زۆرترین حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بوو كه 102 حاڵه‌ت تۆماركراوه و به‌هۆیه‌وه پێنج هه‌زار و 641 دۆنم زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ سووتاوه و له پارێزگای كه‌ركوكیش 69 حاڵه‌ت هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه پێنج هه‌زار و 516 دۆنم زه‌وی سووتاوه.
به‌رگری شارستانی عیراق راشیگه‌یاندووه كه 81 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان شۆرتی كارهبابووه، 41 حاڵه‌تیان ئه‌نقه‌ست بووه، 25 حاڵه‌تیان له ئه‌نجامی جگه‌ره‌وه بوون، 36 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی بوون، 34 حاڵه‌تیان به‌هۆی دروێنه‌وه بوون و 111 حاڵه‌تی دیكه‌یان له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانه‌وه دیاریده‌كرێت.
PM:11:51:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت