تره‌مپ داوا له وڵاتان ده‌كات كه‌شتییه‌كانی خۆیان له كه‌نداو بپارێزن
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێویسته وڵاتان خۆیان كه‌شتیـیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خۆیان له كه‌نداو بپارێزن، ئه‌مریكا پـێویستی به‌وه نییه له كه‌نداو بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیی "چین سه‌دا 91ی نه‌وته‌كه‌ی له كه‌نداوه‌وه هاورده‌ده‌كات و ژاپۆنیش سه‌دا 62 و زۆر وڵاتی دیكه هه‌ن به‌م شێوه‌یه".
تره‌مپ ده‌ڵێت: "بۆچی ئێمه ڕێگه‌ی هاتوچۆی كه‌شتیه‌كان بۆ وڵاتانی دیكه بپارێزین".
باسی له‌وه‌شكردووه كه " چه‌ندین ساڵه ئه‌مریكا ئه‌م كاره‌ده‌كات و هیچی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ست نه‌كه‌وتووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه خۆیان كه‌شتییه‌كانی خۆیان بپارێزن".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌مریكا پێویستی به‌وه نییه له‌وێ بێت، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ببێته گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه له جیهاندا".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد كه "داواكاری ئه‌مریكا له ئێران ئێجگار سانایه، ئه‌ویش چه‌كی ناوه‌كی نه‌بێت و چیتر پشتیوانی و كۆمه‌كی تیرۆر نه‌كات".
PM:10:38:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت