دوو باندی دزی ده‌ستگیر كران
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو باندی دزی راگه‌یاند كه پاڕكینگی نه‌خۆشخانه و مزگه‌وته‌كانی نێو شاری هه‌ولێر چه‌ندین دزییان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سكاڵایه‌ك تۆماركران له‌لایه‌ن پۆلیس كه كه‌لوپه‌لی نێو ئۆتۆمبێله‌كانی پاركینگی نه‌خۆشخانه و مزگه‌وته‌كانی نێو شاری هه‌ولێر ده‌دزرا، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوانه كرده‌وه‌و توانی دوو باندی دزی نێو ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستگیر بكات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا محه‌مه‌د كه‌رخی عادل لێكۆڵه‌ر له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سكاڵایه‌ك له نوسینگه‌كه‌مان تۆماركرا كه دزی له نێو چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی پاڕكینگی نه‌خۆشخانه‌ی (ڕزگاری و كۆماری) كراوه، ئێمه‌ش دوای وه‌رگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تبار ئاشكرابكه‌ین و ده‌ستگیریان بكه‌ین".
محه‌مه‌د كه‌رخی عادل ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباران به ناوی (ب.س.ن) ته‌مه‌ن (19) ساڵ و (م.ج.ڕ) ته‌مه‌ن (17) ساڵ، دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به تاوانه‌كانیان كه‌وا هه‌ڵسابوون به دزینی بڕی (٦۸۰۰$) شه‌ش هه‌زار و هه‌شت سه‌د دۆلاری ئه‌مریكی و (۲۰) بیست مسقاڵ زێڕ".
سه‌باره‌ت به باندی دووه‌م، گه‌یلان عوسمان كه‌ریم كارمه‌ندی نوسنگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باشوور رایگه‌یاند كه "دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له نوسینگه‌كه‌مان كه له پاڕكینگی چه‌ند مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر دزی له نێو چه‌ند ئۆتۆمبێلێك كراوه، ئێمه‌ش دوای وه‌رگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تبار ئاشكرابكه‌ین و ده‌ستگیریان بكه‌ین".
گه‌یلان عوسمان كه‌ریم ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباران به ناوی (ر.ق.ر) ته‌مه‌ن 20 ساڵ و ی.ر.ع ته‌مه‌ن 19 ساڵ، دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به تاوانه‌كانیان كه هه‌ڵسابوون به دزینی سێ مۆبایل و بڕێكی زۆر پاره".
ئاماژه‌شی به‌ودا كه له ئێستادا هه‌ردوو هه‌ر چوار تۆمه‌تبار به پێی مادده‌ی (446) له یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڤیدیۆ چۆنیه‌تی شێوازی دزیكردنیان و ده‌ستگیركردنیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
PM:08:55:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت