به‌رپرسێكی یه‌كێتی بۆ پشتیوان سادق: شه‌رم ئه‌كه‌م تۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێرشی كرده‌سه‌ر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند كه "شه‌رم ئه‌كه‌م تۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی".
شه‌وی رابردوو، له كاتی مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ئه‌زموونه گشتییه‌كان و مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، كچه خوێندكارێك به‌ناوی زه‌ینه‌ب به جلوبه‌رگی باڵاپۆشیه‌وه (نیقاب) ده‌ركه‌وت و هاته ریزی پێشه‌وه، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌وه برایه دواوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "به‌نده نه نوێژ خوێنم نه پیاوێكی مولته‌زیمی ئاینیم به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر كچه خوێندكارێك دڵنیام كچی پیاوێكی هه‌ژاری ئه‌م نیشتمانه‌یه ، تۆ كه سیسته‌می په‌روه‌رده‌ت سه‌قه‌ته و سیسته‌مێكی موه‌حدی جل له‌به‌ركردنت نییه، بۆ ئه‌بێ زوڵم له خوێندكارێك بكه‌ی كه حیجاب پۆشه".
عه‌تا سه‌راوی بۆ پشتیوان سادق ده‌ڵێت: "به‌ڕاستی من هه‌ست به شه‌رم ئه‌كه‌م تۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌یی ئه‌م هه‌رێمه‌ی".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 لیژنه‌ی رێكخستنی مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو، كه‌وتوونه‌ته ته‌قه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست و نه‌شیاو له‌سه‌ر دیمه‌نێكی مه‌راسیمه‌كه كه گوایه "قوتابییه‌كی باڵاپۆش" خراوه‌ته دواوه".
ده‌شڵێت: "بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌مووان رایده‌گه‌یه‌نین كه بردنه‌دواوه‌ی قوتابییه‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به باڵاپۆشییه‌كه‌یه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له رێكخستنی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی ئاستی هه‌رێم و له چوارچێوه‌ی ریزبه‌ندی، داوا له سێیه‌مه‌كان كراوه بچنه پشته‌وه و دووه‌مه‌كان له رێزی دووه‌م و یه‌كه‌مه‌كانیش له پێشه‌وه بووه‌ستن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌م قوتابییه‌ش ئاستی دووه‌می به ده‌ست هێنا بوو، بۆیه برایه ریزی دووه‌م، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر نیه‌تێكی دیكه‌مان هه‌بوایه ئه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاو به مه‌رج بانگهێشتمان ده‌كرد".
راشیده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌م پروپاگه‌ندانه هه‌وڵێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پڕۆسه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌مساڵ كه ئاستی ده‌رچوون به به‌راوردی ساڵی رابردوو، دوو به‌رامبه‌ره".
وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كات كه ئه‌و بابه‌ته زیاتر ده‌وروژێنن و ده‌ڵێت: "ئێمه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ئه‌مڕۆوه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر ناوزڕان و ته‌شهیرێك ده‌گرینه‌به‌ر و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین".
PM:06:06:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 16016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت