داعش هێرشیکردەسەر كۆشكی كۆماریی چیچان
ئۆتۆمبیلی هێرشبەرەکە
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند كه ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه كرده‌یه سه‌ر باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی چیچان.
ئاژانسی ئه‌عماق-ی سه‌ربه داعش ره‌مه‌زان قادیرۆف، سه‌رۆكی چیچانی به "تاغوت" ناوبردوه و ئاشكرایكرد ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر باره‌گای قادیرۆف ئه‌نجامداوه ناوی عه‌بدوڵا چیچانییه.
ئاژانسه‌كه‌ی داعش راشیگه‌یاندوه كه هێرشبه‌ره‌كه توانیویه‌تی بگاته ده‌روازه‌ی كۆشكی كۆماری و چه‌ند پاسه‌وانێكیشی كوشتوه و بریندار كردوه.
ئاشكراشیكردوه كه هێرشبه‌ره‌كه ئه‌فسه‌رێك و چه‌ند پاسه‌وانێكی كوشتوه و به‌ره‌و رووی شوێنی مانه‌وه‌ی قادیرۆفیش ته‌قه‌ی كردوه، تائێستاش سه‌رۆكایه‌تیی چیچان هیچ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه نه‌داوه.
هێرشه‌كه له‌یادی چوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ولایه‌تی قه‌وقاز له‌لایان داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه، هاوكات لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی چیچانیش وتویانه كه هێرشبه‌ره‌كه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا كوژراوه و له‌دایكبوی 1977ه.
له‌وكاته‌ی داعش روبه‌رێكی زۆری له عیراق و سوریا داگیركردبوو، سه‌دان چیچانی په‌یوه‌ندییان پێوه كرد، به‌پێی ئاماره‌كانیش ژماره‌ی چیچانییهكانی نێو داعش ده‌گاته 800 چه‌كدار، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت كه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
PM:03:52:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت