پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی سپێده به عه‌باو نیقابه‌وه ده‌وامی كرد
وێستگه نیوز ـ
خانمه پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی شه‌وی رابردوو به‌رانبه‌ر كچه خوێندكارێكی نیقاب كرا، ئه‌مڕۆ عه‌باو نیقابی پۆشی.
ڤیان مه‌حمود، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی پێده‌ی سه‌ر به یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌كاتی كاركردن به جلوبه‌رگی عه‌باو نیقابه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی "شكۆی مرۆڤ لای من لەھەموو شتێك گرنگترە ئازادییە كەسییەكان بپارێزن، مرۆڤ كائینێكی رێزلێگیراوە".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "وێنەكەش خۆمم لەشێوەی دەعباكە!".
شه‌وی رابردوو، له كاتی مه‌راسیمی راگه‌یاندنی
ئه‌زموونه گشتییه‌كان و مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، كچه خوێندكارێك به‌ناوی زه‌ینه‌ب به جلوبه‌رگی باڵاپۆشیه‌وه (نیقاب) ده‌ركه‌وت و هاته ریزی پێشه‌وه، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌وه برایه دواوه‌و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هــ. ر
PM:01:02:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 44708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت