باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 25ی حوزه‌یرانی 2019ی راگه‌یاند كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 42، سلێمانی 41، دهۆك 41، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ 25ی حوزه‌یرانی 2019، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و شاری‌ كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 43، سلێمانی 42، دهۆك 42، كه‌ركوك 46 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

هــ. ر


AM:11:00:24/06/2019






ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو