راهێنه‌رێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر كچێكی سێ ساڵان

‌دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان زیادی کردوە

وێستگه‌ نیوز ـ
راهێنه‌رێك لە بۆکان دەستدرێژی سێكسی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن سێ ساڵان و لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.


رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی هەینی 21ی حوزه‌یرانی 2019، منداڵێكی تەمەن سێ ساڵان رەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراوە کە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن دەستدرێژی سێكسی کراوەتە سەری.

باوک و دایکی ئەو کچە تەمەن سێ ساڵانە کە دەوترێت خەڵکی بۆکان نین و هەردووکیان نابیستن، سکاڵایان لەسەر راهێنەری کچەکەیان تۆمار کردووە کە کچەکەیانی ئازار داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.

ناسنامەی ئەو پیاوە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو کچە منداڵە سێ ساڵانه‌یه‌ به‌ "بابەک. م" خوێندکاری بیناسازی یەکێک لە زانکۆکانی بۆکان راگەیەندراوە، کە هەمان رۆژ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەر كراوه‌ و لە بەندیخانەی بۆکان راگیراوە، ناوبراو هاوڕێی باوکی ئەو کچە و  وەک راهێنەر لەماڵیان بووە.

ئەو کچە منداڵە دوای دوو رۆژ لە نەخۆشخانە گەڕێندراوەتەوە  بڕیارە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر رەوانەی پزیشکی دادوەری ئورمیە بکرێت.

هــ. ر


AM:08:41:24/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 12736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو