زنجیرە كۆنسێرتێك ساز دەكات


وێستگە نیوز-

هونەرمەندی بەتوانا عەدنان كەریم، زنجیرە كۆنسێرتێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستان سازدەكات و یەکەم کۆنسێرتیشی لەشاری هەولێر دەبێت.

عەبدولغەفار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری كۆنسێرتی عەدنان كەریم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: ئەو كۆنسێرتە لەلایەن كەرتی تایبەت بەڕێوە دەچێت، رۆژی 12ی تەموز كۆنسێرتەكە لەهۆڵی سەعد عەبدوڵا لەشاری هەولێر سازدەكرێت و گروپی هونەری (مەحوی) لەگەڵ عەدنان كەریم بەشدار دەبن.

ناوبراو روونیكردەوە: بلیتی كۆنسێرتەكە لە 30 هەزار تا 60 هەزار دینارە و تائێستاش بەریكلامێكی كەم، بەشێك لەبلیتەكان فرۆشراون، بۆیە ئەگەر زانییان بلیتی رۆژی یەكەم زوو تەواو دەبێت، ئەوا كۆنسێرتەكەی شاری هەولێر بۆ چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

عەبدولغەفار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەكردووە: پلانی عەدنان كەریم ئەوەیە لەشارەكانی (سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و سۆران)یش كۆنسێرت ئەنجام بدات، بەڵام رەنگە  ئەو كۆنسێرتانەی دیكە بكەونە وەرزی پاییز.


PM:10:52:23/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو