سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندیدی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی راده‌ستی په‌رله‌مان كرد

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆک وەزیرانی عیراق كاندیدانی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکانی راده‌ستی پەرلەمان كرد و و بڕیارە سبەینێ دووشه‌ممه‌ دەنگیان لەسەر بدرێت.

به‌وه‌ی ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە ناوی كاندیدی پۆسته‌ وه‌زارییه‌ به‌تاڵه‌كان كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردوه‌، بەم شێوەیە:
 
حاکم فارووق- وەزارەتی داد 

نەجاح شمەری- وەزیری بەرگری

یاسین یاسری- وەزیری ناوخۆ

سەفانە تائی- وەزارەتی پەروەردە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ وەک فراکسیۆنه‌كه‌یان پشتوانی لە هەر كاندیدێك دەکەن کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی بۆ پەرلەمان بنێردرێت و سبەینێش لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر دەدرێت.


PM:10:30:23/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت