لە وێستگە نیوزەوە ناو و نمرەی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم بخوێنەرەوە

‌د.پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2019، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ قۆناغه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندراو و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ داوای له‌ دایك و باوكان كرد به‌هۆی نمره‌وه‌ فشار نه‌خه‌نه‌ سه‌ر رۆڵه‌كانیان.

له‌ سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی ئه‌مساڵ، د.پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند كه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ست له‌ كاروباره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئەزمونەکان ناكه‌ن و ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی هه‌یه‌.

داواشی له‌ دایك و باوكان كرد له‌سه‌ر نمره‌ فشار نه‌خه‌نه‌ سه‌ر رۆڵه‌كانیان، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ هه‌موو جارێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا پڕوپاگه‌نده‌ ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رێژه‌ی ده‌رچوون باش بووه‌.

وتیشی بۆ سه‌رجه‌م زمانه‌كان 2 هه‌زار و 700 پرسیار دانراوه‌ و ته‌نها 17 پرسیاریان شایه‌نی ئه‌وه‌ بوون پێداچونه‌وه‌ بوون و قه‌ره‌بووی خوێندكاران و قوتابیانیش ده‌كرێته‌وه‌ و نزیکەی 3 هەزار خوێندکاریش نمرەی 90 بۆ 100یان هێناوە.

وەزیری پەروەردە راشیگه‌یاند كه‌: " رێژەی دەرچوونی خولی یەکەم 48% بووە".

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەگشتی 234 هەزار و 332 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان كردووە. 

لەو ژمارەیە 112 هەزار و 585 قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیین، 118 هەزار و 383 قوتابیان پۆلی 9ـی بنەڕەتی و سێ هەزار و 364 قوتابیان پیشەیین، كە بەسەر چوار هەزار و 101 هۆڵی تاقیكردنەوە دابەشكرابوون ‌و 27 هەزار مامۆستاش چاودێری پڕۆسەی تاقیكردنەوەكانیان كرد. 

لەم لینکەوە ناو و نمرەکەت بدۆزەرەوە

یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشی (زانستی)
یەکەم: مەنسوور قادر موحسین 
دووەم: شایان شەمال ئەبوبەکر 
دووەمی دووبارە: ژیاکۆ کاوە محەممەد
دووەمی دووبارە: ئەژی بەنگین 
دووەمی دووبارە: ساوێن شوان 
سێیەم: دالیا هاشم عارف
سێیەم: ئاسیا ساڵح عەلی قادر
سێیەم: میر کەمال محەممەد 
سێیەم: گلارە ئاوات حەمە ساڵح
سێیەم: نالی هیوا حەمەسەعید
سێیەم: هەستی عوسمان ساڵح 
سێیەم: ژیر محەممەد رەسوڵ
سێیەم: سرووشت زاهیر عەلی
سێیەم: شەیدا محەممەدەمین 

یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشی (وێژەیی)
یەکەم: سەهەند سەرکەوت عەبدوڵڵا 97.43 
دووەم: هەدیە بەدرخان سەعید مستەفا 96.86 
دووەمی دووبارە: کەوسەر محەممەد 96.86 
سێیەم: زەینەب وەهاب محەممەد وەهاب 96.29 
سێیەمی دووبارە: نارنج عوسمان محەممەدەمین 96.29 

یەکەمەکانی لە پۆلی 9ی بنەڕەتی

دوو یەکەم هەبووە 
- (ئەنوا شێرزاد ئەسعەد حاجی) 
- (محەممەد عەلی عوسمان)
دووەم: بەرزان مەحموود ئەحمەد
سێیەم: سەنا میقداد 


PM:08:58:23/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 21860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت