ئیمامئۆغڵو سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند و یڵدرمیش دانی به شكسته‌كه‌یدا نا
وێستگه نیوزـ
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیستنه‌بوڵ، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو نزیكه‌ی 56%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و كه‌وتوه‌ته‌پێش بینالی یڵدرم-ی ركابه‌ری.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ ئه‌نجامی نافه‌رمیی جیاكردنه‌وه‌ی 99.11%ی ده‌نگه‌كانی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه كه ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له هاوپه‌یمانیی میلله‌ت 54.3%ی ده‌نگه‌كانی له شاری ئیسته‌نبوڵ به‌ده‌ستهێناوه و له به‌رامبه‌ریشدا 45.9%ی به‌شداربون ده‌نگیان به بینالی یڵدرم، له هاوپه‌یمانیی جمهور داوه.
کاندیدی جەھەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیسته‌نبوڵ ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو رایگەیاند: "ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ 23ي حوزەیران بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیسته‌نبوڵ بێگومان ئەم ھەڵبژاردنە واتادارە بۆ پرۆسەی دیموکراسی تورکیا. ھیوادارم ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە ئیسته‌نبوڵەکەمان بە ھەردوو وەسفەکەیەوە، ببێتە مایەی خێر".
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو وتیشی: "سوپاسگوزاری خۆم ئاراستەی گەلەکەم و ھاوشاریانی ئیسته‌نبوڵ دەکەم. ئێوە پێگەی دیموکراسی تورکیادان خستە بەردەم چاوی گشت جیھان و کارە راستییەکەتان نیشانی ئەو وڵاتانەی جیھان دا کە لە ھەوڵی لێکچواندنی تورکیا بوون بە بەشێکی وڵاتانی ناوچەکە. پشتیوانی‌تان لە داھاتووی دیموکراسی سەد ساڵەتان کرد، سوپاس ھاوشاریانی ئیسته‌نبوڵم".
لەبەرامبەریشدا کاندیدی ئاک پارتی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ئیسته‌نبوڵ، بینالی یڵدرم لە لقی ئاک پارتی لە شاری ئیستانبوڵ لێدوانی بە رۆژنامەنووساندا.
یڵدرم وتی: "لە ئێستادا رکابەرەکەم ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پێشەوەیە. پیرۆزبایی لێ دەکەم. ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
بینالی یڵدرم ھەر لەمبارەیەوە زیاتر وتیشی: "ھەوڵدەدەین ھاوکاری ئەوە بکەین (ئیمامئۆغڵو) لە ھەموو ئەو کارانەی بۆ سودی خەڵکی ئیستانبوڵ دەیکات".
یڵدرم راشیگەیاند کە هەوڵ دەدەن هاوکاری ئیمامئۆغڵو بکەن و وتی: "ھەوڵدەدەین ھاوکاری ئەوە بکەین لە ھەموو ئەو کارانەی بۆ سوودی خەڵکی ئیسته‌نبوڵ دەیکات".
PM:08:54:23/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت