له ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵدا هاتووه كه كۆی گشتیی ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دووباره بۆ سه‌رۆك شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ 10 ملیۆن و 570 هه‌زار و 222 ده‌نگده‌ر بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌كۆی 8 ملیۆن و 655 هه‌زار و 585 ده‌نگی هه‌ژمار كرا‌و 4 ملیۆن و 668 هه‌زار و 478 كه‌س ده‌نگیان به ئیمامئۆغڵو داوه و 3 ملیۆن و 902 هه‌زار و 88ی دیكه‌ش ده‌نگه‌كانیان بۆ بینالی یڵدرم بووه و ده‌نگی دیكه‌ش 77 هه‌زار و 263 بووه.
كاتژمێر 5ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی ئیسته‌نبوڵ، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا داخران و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستی پێكرد.
كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2019، پرۆسه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵی توركیا ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و له‌و ژماره‌یه نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزاریان کوردن، پێنج ملیۆن و 348 هه‌زار و 658 ده‌نگده‌ر له ره‌گه‌زی مێ و پێنج ملیۆن و 212 هه‌زار و 305 ده‌نگده‌ریش له ره‌گه‌وی نێرن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كاندیدی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا "جه‌هه‌په"، بینالی یڵدرم كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا "ئاكپارتی" و نه‌جده‌ت گۆكچنار كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی گه‌وره شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ.
رۆژی یەکشەممە 31ـی ئازار هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، لە شاری ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بە زیاتر لە 27 ھەزار و 315 دەنگ لە پێش بیناڵی یڵدرمی کاندیدی ئاکەپارتی بوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانیش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند ئەنجامەکانی ئیستەنبوڵ نایاساییە و داوای ژماردنەوەی بەشێکی دەنگەکانی ئیستەنبوڵی کرد.
رۆژی 17ی نیسان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون درا به ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ، به‌ڵام رۆژی 4ی ئایار به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئیمامئۆغڵو له‌كارلادرا و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبوڵ و دووباره‌كردنه‌وه‌ی له رۆژی 23ی حوزه‌یران درا.