حزبی شیوعی: داوامان لێ دەکەن تابلۆی بارەگاکەمان لابەرین


وێستگە نیوز-

حزبی شیوعی رایدەگەێنێت "هێزێکی سەربازی عیراقی لە داقوق داوایان لێکردون تابلۆی بارەگاکەیان داگرن".

ئەمڕۆ یەکشەممە شێخ سدیق سکرتێری کۆمیتەی پارێزگای کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند "شەوی رابردو  لەلایەن هێزە سەربازیەکانی داقوقەوە ئاگاداری هاوڕێیانمانیان کراوەتەوە دەبێت تابلۆی بارەگاکەتان لابەرن لەبەر ئەوەی وشەی کوردستانی لەسەر نوسراوە".

شێخ سدیق ئاماژەی بەوەداوە "ئەوەش دەرئەنجامی پەرەتەوازی نێوماڵی کوردستانی و نەبونی یەکگوتاری لەپەرلەمانی عێراق و حکومەتەکەی ناتوانرێ داکۆکی لەکوردستانی بونی ئەم ناوچانە بکرێتەوە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لەدوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە بارەگای حیزبی شیوعی و سەرجەم حیبزبە کوردییەکانی دیکە لەو ناوچانە تاڵان کران و دەست بەسەر بیناکانیاندا گیران لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزە عیراقیییەکانەوە.

هــ. ب


PM:12:07:23/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 9172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو