سەرۆکی ئەمریکا: بڕیاری لێدانی ئێرانم هەڵنەوەشاندووەتەوە

‌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

وێستگە نیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەێنێت "بڕیاری هێرشی سەربازیم بۆ سەر ئێران هەڵنەوەشاندووەتەوە، تەنیا دوای خستووە".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە "رۆژی دووشەممە 24-6-2019 ژمارەیەک سزای دیکەی توند بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت".

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە "وەک میدیاکان باسی دەکەن، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشکردنە سەر ئێرانی هەڵنەوەشاندووەتەوە، بەڵکو تەنیا هێرشەکەی دواخستووە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی پێنجشەممە 20-6-2019، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، فەرمانی هێرشکردنە سەر سێ پێگەی ئێرانی دابوو، بەڵام دوای 10 خولەک، بڕیارەکەی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی راوێژکارانی پێیان وتبوو "لەو هێرشەدا ئەگەری کوژرانی 150 هاووڵاتی هەیە".

ئەو بڕیارەش دوای ئەوە هات، کە سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەیەکی سیخوڕیی ئەمریکی لە کەنداوی عەرەبی، تێک شکاند.

هــ. ب


AM:10:43:23/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت