پێشوازیی شاهانه‌ی لێكرا
وێستگه نیوزـ
ئیداره‌ی فیستڤاڵی "موازین" كه تایبه‌ته به موزیك و گۆرانی وتن له شانشینی مه‌غریب، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز پێشوازیی له مریا‌م فارس، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی كرد.
نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 21ی حوزه‌یرانی 2019، مریا‌م فارس، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی گه‌یشته شانشینی مه‌غریب بۆ به‌شداریكردنی له فیستڤاڵی موزیكی "موازین".
له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ هۆتێلی دیاریكراو، ئیداره‌ی فیستیڤاڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و شاهانه له‌ڕێگه‌ی گروپێكی میللیی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازییان لێ‌كرد.
بڕیاره مریا‌م له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی نه‌هزه له چوارچێوه‌ی فیستڤاڵی ناوبراودا ئاهه‌نگێك ساز بكات.
له ساڵی 2001ه‌وه فیستڤاڵی "موازین" ساڵانه له نێوان مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یراندا له ریبات-ی پایته‌ختی مه‌غریب له‌ژێر چاودێریی محه‌مه‌دی شه‌شه‌م، پادشای مه‌غریب ساز ده‌كرێت و به دووه‌م گه‌وره‌ترین فیستڤاڵی موزیك و گۆرانی له جیهاندا داده‌نرێت.
PM:09:21:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت