تره‌مپ: ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد، وەک ئاماژەیەک بە خستنەخوارەوەی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئەمریکی لەلایەن تارانەوە.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد".
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتر فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا به ره‌سمی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له جۆری RQ-4A Global Hawkی راگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌زاندووه، له پارێزگای ھورمزكان له باشووری ئه‌و وڵاته فڕۆكه‌یه‌كیان خستووه‌ته‌خواره‌وه.
لێپرسراوێكی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: فڕۆكه‌كه به مووشه‌كی ئێرانی له سه‌ر ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گه‌رووی ھورمز تێكشكاوه.
خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن سوپای پاسداران له‌كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له هه‌موو كات زیاتر ئاڵۆزه.
PM:06:04:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت