ئه‌ردۆغان: ئاماده‌ین بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌حمه‌د كایا بۆ توركیا
ئه‌حمه‌د كایا له‌ساڵی 2000 له پاریس كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز- ئه‌نادۆڵ
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مڕۆ دیسان ده‌رفه‌تێكی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت، خانه‌واده‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌حمه‌د كایا بۆ خاكه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئێمه هه‌رچییه‌كمان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئیستانبوڵ بووه میوانی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ١٥ رادیۆی نیشتمانیی و ٢٠٠ رادیۆی لۆكاڵیی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ كرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیران بووه، له‌رێگه‌ی وه‌زیری كولتووره‌وه ویستوویه‌تی روفاتی ئه‌حمه‌د كایا بهێنێته‌وه توركیا و رایگه‌یاند: "هه‌واڵمان دایه هاوسه‌ره‌كه‌شی. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مڕۆ دیسان ده‌رفه‌تێكی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت، خانه‌واده‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌حمه‌د كایا بۆ خاكه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئێمه هه‌رچییه‌كمان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین. ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وشێوه‌یه".
ئه‌حمه‌د كایه، یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كه‌كانی توركیا وه‌ستایه‌وه‌و تا رۆژی مردنی له‌ساڵی 2000 له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا دژی به‌كه‌م سه‌یركردنی هاوڵاتی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا به‌رهه‌ڵستی ده‌كرد. چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زپه‌رسته توركه‌كانه‌وه هێرشكرایه سه‌ری.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئادار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "بردنه‌وه‌ی شڕنه‌خ و ئه‌روح له‌لایه‌ن ئاك پارتییه‌وه، گرنگه. ئه‌مه به تێپه‌ڕینی كات ده‌چێته پێگه‌یه‌كی باشتره‌وه. له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی تیرۆر له‌و ناوچانه، له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی تیرۆر له‌وێ، من باوه‌ڕم وایه خوشك و برا كورده‌كانی من، هاوشێوه‌ی رابردوو، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رزتر له‌گه‌ڵ ئاك پارتیدا یه‌كانگیر ده‌بن".
AM:10:10:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت