به‌ وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بارهه‌ڵگرێك خۆی به‌ناو گه‌راجی ماڵێكدا كرد

‌فۆتۆ: هاتوچۆی هەڵەبجە

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرلەبەیانی پێنجشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2019، ئۆتۆمێلێكی بارهەڵگر لە شاری هەڵەبجە كۆنتڕۆڵی لە دەست دا و خۆی كرد بە ناو گەراجی ماڵێكدا.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە كە رووداوەكە لە گەڕەكی شارەوانی هەڵەبجە روویداوە و بارهەڵگرەكە خۆی كردووە بە ناو گەراجێكدا.

لە رووداوەكەدا زیان بە بارهەڵگرەكە و ئۆتۆمبێلێكی دیكەش گەیشتووە كە لە ناو گەراجەكەدا بووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

هــ. ر


AM:09:46:20/06/2019














ئه‌م بابه‌ته 3000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو