مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2019، مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی بازرگانی و رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەشدەکرێت.

ئاشكراشیكرد كه‌ هەر ئه‌مڕۆ مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی سێی 2019 یە و چوارەم مووچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

رۆژی‌ 8ی‌ ئازاری‌ 2019 حکومەتی‌ هەرێم کۆتاییهاتنی‌ سیستمی‌ پاشەکەوتی‌ مووچه‌ی راگەیاند و مووچەی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ رابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هــ. ر


AM:09:17:20/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 5436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو