رێكه‌وتێكی سه‌یر له مردنه‌كه‌ی مورسیدا
محەمەد مو‌رسی، سەرۆکی کۆچ‌کردوی میسر
وێستگه نیوزـ
ئه‌وه‌ی له كۆچی دوایی محه‌مه‌د مو‌رسی، سه‌رۆكی پێشوی میسر جێی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه مو‌رسی له له 17ی حوزه‌یراندا بووه سه‌رۆكی میسر و هه‌ر له 17 حوزه‌یرانیشدا كۆچی دوایی كرد.
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 محه‌مه‌د مو‌رسی ئه‌لعه‌یات سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له كاتی دانیشتنێكی دادگاییكردنی له‌سه‌ر دۆسێی "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر" كۆچی دوایی كرد، ئه‌وه‌ش هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مو‌رسی له 17ی حوزه‌یرانی 2012دا وه‌ك سه‌رۆكی میسر هه‌ڵبژێردرا و 51.37%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌فیق-ی ركابه‌ریدا سه‌ركه‌وت.
بۆمحه‌مه‌د مو‌رسی مانگی حوزه‌یران هه‌ر مردن و بوون به سه‌رۆك نه‌بوو، به‌ڵكو دوای شه‌ش رۆژ له هه‌ڵبژاردنی، واته له 24ی حوزه‌یرانی 2012، مو‌رسی یه‌كه‌م لێدوانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری میسر پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش بۆ مو‌رسی بۆنه‌یه‌كی ئیجابی بوو.
ساڵێك به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی مو‌رسی تێپه‌ڕی و شه‌ش رۆژ دوای ساڵیادی یه‌كه‌م لێدوانی وه‌ك سه‌رۆك، واته له 30ی حوزه‌یرانی 2013، ناڕه‌زایی سه‌رتاسه‌ری میسری گرته‌وه و ئه‌وه‌ش وایكرد مو‌رسی له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه و دواتر زیندانی بكرێت.
له‌دوای شۆرشی ساڵی 2011 محه‌مه‌د مو‌رسی له هه‌ڵبژاردندا بوو به سه‌رۆكی میسر. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له کودەتایه‌کی سه‌ربازیدا به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نه‌رڵ عبدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، که ئێستا سه‌رۆکی میسره، مو‌رسی ده‌ستگیرکرا و خرایه زیندانه‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گروپی ئیخوان موسلمین هێنرا.
حكومه‌تی میسر گروپی ئیخوان موسلمینی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی پۆلێنكرد و چالاكییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر پاره‌وپولی رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامیدا و به‌رپرسیارێتی ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداری خسته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كه كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته روویانداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و سه‌رباز و هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دواتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئه‌و وڵاته‌وه محه‌مه‌د مو‌رسی چه‌ندین تۆمه‌تی ئاڕاسته كرا له‌وانه "ئه‌نجامدانی تاوانی ده‌ستخستنی نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌نامه و نووسراوه‌كانی لایه‌نه سیادییه‌كانی وڵات كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و شاردنه‌وه‌یان و ئاشكراكردنیان بۆ وڵاتێكی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵی به ئامانجی زیانگه‌یاندن به بارودۆخی سه‌ربازی، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی"، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رگریشه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كرانه‌وه.
PM:12:09:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت