میری كوه‌یت گه‌یشته به‌غدا
سەرۆک کۆماری عیراق و میری کوەیت
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، میری كوه‌یت به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و به‌نیازه چاوی به سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق بكه‌وێت.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2019، شێح سوباح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباح، میری كوه‌یت گه‌یشتوه‌ته به‌غدا و له‌لایه‌ن د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، پێشوازیی لێكراوه.
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019، به‌رپرسێكی دیپلۆماتی عیراق ئاشكرایكرد كه رۆژی چوارشه‌ممه سه‌باح میری كوه‌یت سه‌ردانی عیراق ده‌كات و له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا میری كوه‌یت چاوی به سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوە كه قه‌یرانی نێوان ئه‌مریكا و تاران یه‌كێك له دۆسیه‌كانی وتوێژی میری كوه‌یت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق ده‌بێت.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری ناوخۆ و به‌پرسانی دیكه‌ی كوه‌یت، یاوه‌ریی ئه‌میری وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
له‌دوای داگیركردنی كوه‌یت له ساڵی 2ی ئابی 1990 له‌لایه‌ن رژێمی پێشوی سه‌دام حسێن و روخانی ئه‌و رژێمه له ساڵی 2003، ئه‌مه دووه‌م جاره میری ئه‌و وڵاته سه‌ردانی به‌غدا بكات و یه‌كه‌مجاریش بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له به‌غدا له 29ی ئازاری 2012 به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدی وڵاته‌كه‌ی، سه‌ردانی به‌غدای كرد.
كوه‌یت رۆڵی گه‌وره‌ی له پشتیوانیكردنی عیراق بینیوه و له مانگی شوباتی رابردودا سندوقی كوه‌یت بۆ گه‌شه‌پێدانی عه‌ره‌بی رێككه‌وتنێكی بۆ پێدانی 85 ملیۆن دۆلار به عیراق واژوكرد تا هاوكاریی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش بكات.
له 22ی ئایاری 2019ش، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی كوه‌یتی كرد و له‌گه‌ڵ شێخ سوباح تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانی كرد.
AM:11:27:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت