كوێستان محه‌مه‌د: ده‌بێت كاندیده‌كانی گۆڕان كه‌سی پۆستپه‌رست و خۆفرۆش نەبن
كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه نیوزـ ده‌نگی ئه‌مریكا
ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند ده‌بێت كاندیده‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆسته حكومییه‌كان، دڵسۆزی ئه‌و پره‌نسیپانه بن كه بزوتنه‌وه‌كه باوه‌ڕی پێیه‌تی و كه‌سێك نه‌بێت "خۆفرۆش بێت" دواتر بۆ "ئیمتیازی بچوك "و هه‌ندێك شتی تر "خۆی بفرۆشێت.
له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له ده‌نگی ئه‌مریكا، كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به بنه‌مای دیاریكردنی كاندیده‌كانیان رایگه‌یاند: جگه له بڕوانامه و پڕۆفیشناڵی، "جدیه‌ت" و دڵسۆزی بۆ ئه‌و پره‌نسیبانه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوای پێیه‌تی، كه‌سێك نه‌بێت "خۆفرۆش بێت" دواتر بۆ "ئیمتیازی بچوك "و هه‌ندێك شتی تر "خۆی بفرۆشێت.
ده‌شڵێت: "ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌چن ئه‌و پۆستانه وه‌رده‌گرن نه‌ك خه‌ڵكی پۆست په‌رست بن چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆست و پاره بچێته ئه‌و پۆستانه دواتر ئاسانتر ده‌كڕدرێن".
كوێستان محه‌مه‌د ڕه‌تیشیكرده‌وه به‌ڵێنیان له كاندیده‌كانیان وه‌رگرتبێت كه پاش وه‌رگرتنی پۆست واز له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌هێنن، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" نه‌به‌ڵێننامه وه‌رگیراوه نه وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پێویسته لیژنه‌ی باڵا وردبین بن له‌ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه بۆ پۆسته‌كان كه خه‌ڵكی دڵسۆز بن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌چن ئه‌و پۆستانه وه‌رده‌گرن نه‌ك خه‌ڵكی پۆست په‌رست بن چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆست و پاره بچێته ئه‌و پۆستانه دواتر ئاسانتر ده‌كڕدرێن، وه بابه‌تی بڕوانامه و پڕۆفیشناڵی و ئه‌زمونی ئیداره‌دان كه پێشتر كاری كردبێت وه هه‌ریه‌ك له‌و بنه‌مایانه نمره‌ی له‌سه‌ره."
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كوێستان محه‌مه‌د رایگه‌یاندوه له‌دوای 12/5 ی ساڵی ڕابردوو كه یه‌كێتی به‌به‌رنامه هێرشیكرده سه‌ر مه‌كۆكانیان له‌سلێمانی و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه وه له‌وكاته‌وه تا ئێستا یه‌كێتی چه‌ندین جار داوایان كردووه كه سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بكه‌ن به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌نه‌بووه له‌گه‌ڵییان دابنیشێت و پێشوازی له‌وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكات.
ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه سه‌ر مه‌كۆی گۆڕان له‌گردی زه‌رگه‌ته و گیانله‌ده‌ستدانی گه‌نجێك له روداوه‌كه‌دا، كوێستان محه‌مه‌د وتویه‌تی: "باوه‌ڕناكه‌م له هیچ وڵاتێكی دواكه‌وتوو و دیكتاتۆر حیزب "میلیشیاكانی" بنێرێته سه‌ر حزبكی تر و پاسه‌وانێكی "شه‌هید" بكات ئه‌مه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاڵۆزكردووه وه خراپتری كردوه له‌وه‌ی پێشتر هه‌بووه."
ڕاشیگه‌یاند" پێش ئه‌و ڕووداوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسێكی یه‌كێتی تیلفۆنی كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه هێرشیانكرده سه‌ر گرده‌كه هه‌فته‌ی ڕابردوو نه پۆلیس بوون نه ئاسایش نه پێشمه‌رگه، كه‌واته له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه یاساییه‌كان میلیشیان، من نازانم كێ بوون، به‌ڵام پێش روداوه‌كه یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له گۆڕان كرد."
بۆ كۆبۆنه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، كوێستان محه‌مه‌د وتی" بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك مه‌رجمان هه‌یه، یه‌كه‌م هه‌موو سزا دراوه سیاسیه‌كانمان سزاكه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و بچنه‌وه شوێنی خۆیان وه چوار ڕێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به حكومه‌ته خۆجێییه‌كان ده‌بێت ئه‌وانه جێ به‌جێ بكات، ئه‌م مه‌رجانه‌ش تا پێش ڕووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بوو، به‌ڵام ئه‌مه بۆچونی خۆمه زانیاری نیه به‌ڵام پێم وایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌و ڕوداوه و ته‌قانه مه‌رجی تری ده‌بێت ئه‌ویش ڕاده‌ستكردنی ئه‌وانه‌ی كه "ڕێبه‌ندییان شه‌هید كردووه."
AM:09:34:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت