"ئەوەی بە ڕقەوە پەلاماری بارزانی بدات، لەدڵەوە مام جەلالی خۆش ناوێت"
مام جەلال-نەشیروان مستەفا-مەسعود بارزانی
وێستگه نیوزـ
سلێمانی عه‌بدوڵا یونس، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس له سه‌رنجێكی خۆیدا سه‌باره‌ت به ته‌نگژه سیاسییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: " ئەوەی بە ڕقەوە پەلاماری بارزانی بدات، لەدڵەوە مام جەلالی خۆش ناوێت."
سلێمانی عه‌بدوڵا یونس له سه‌رنجه‌كه‌یدا به‌ناوی "ڕەمزەکان مەخەنە دەریاوە" نوسیویه‌تی: "ئەگەر ناتوانن باش بڵێن، کێشە نیە بێدەنگبن و خراپ مەڵێن، بەناوی بەرگری لە ڕەمزەکانەوە،دەرفەت بۆ شکاندنی ڕەمزەکان دروست مەکەن."
ئه‌و نوسه‌ره پێی وایه "ئەوەی مامجەلال فەرامۆش بکات، دڵنیابن ھەر بیر لە بارزانی، ناکاتەوە، ئەوەش بەڕقەوە پەلاماری بارزانی بدات، گومانم ھەیە ھەرگیز لە دڵەوە مامجەلالی خۆشویستبێت!"
ده‌شڵێت: "ئەوەی نادیدەی ڕۆڵی ڕێبەرایەتی ئەو دو زاتە بگرێ، بەکوێدا بزانێت ڕێبازی نەوشیروان مستەفا، پێش مۆمەکەش لەکەناری دانوبەوە ھەتا خری ناوزەنگ، ھەر ڕوناکی بوە؟ "
له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا سلێمان عه‌بدوڵا یونس داوا ده‌كات و ده‌ڵێت:"ڕێبەرەکان مەشکێنن، ڕەمزەکان مەخەنە دەریاوە، مێژوی ئەوان شکۆمەندی گەلێکی قوربانیدەرە."
نوسینه‌كه‌ی سلێمان عه‌بدوڵا یونس له‌كاتێكدایه كه
مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وتارێكیدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2017 پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك له رێكخستنه دێرینه‌كانی حزبه‌كه‌ی له شارەکانی کفری و کەلار و دەرباندیخان كرد، رایگه‌یاند: "له‌به‌ر یه‌كپارچه‌یی گه‌لی كورد زۆر شتمان قبوڵكردووه، به‌ڵام ئیتر پێیان ده‌ڵێین به‌سه ئیتر و خۆمان و خه‌باتمان له‌پارتی به گه‌وره‌تر ده‌زانین".
مه‌حمود سه‌نگاوی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: "ئه‌گه‌ر پارتی باسی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كه‌ن، هه‌مووان تیایدا به‌شداربوین، شۆڕشی ئه‌یلول شۆڕشی هه‌موومان بووه به‌ته‌نیا شۆڕشی پارتی نه‌بووه، كاتێك ئه‌وان ئاشبه‌تاڵیان كرد مه‌لا مسته‌فا له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی كه‌یهان ده‌یوت (كاری من ته‌مام شود"، ئێمه هاتینه‌وه و ده‌یان قاره‌مانی خۆمان كرده قوربانی بۆ ئازادی ئه‌م وڵاته".
دواتر و رۆژی دووشەممەدا
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "بەهەموولایەكی رادەگەیەنین، ئەو وتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە، گوزارشت لە هەڵوێست‌و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات".
شەوی دووشەممەش نوسینگەی راگەیاندنی
بارەگای بارزانی راگەیاندراوێكی لەبارەی لێدوانەكەی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە وتەكانی "هێندە نزم و بێ ئاست بووە"، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: "وتەكانی مەحموود سەنگاوی كە لە ئەوپەڕی نزمی و بێ ئاستیدا بوون، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە. چونكە مێژوو و كردەوەكانی ئەو كەسە دیار و ئاشكرایە، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە."
PM:11:39:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت