به‌ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی ته‌قه‌كردن له چێشتخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر
وێستگه نیوزـ
ئێوارەی ئەمڕۆ كه‌سێك لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی لە چێشتخانەیەکی بچوک لە بازاڕی تەیراوەی شاری هەولێر كرد.
روداوه‌كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019 رویداوه و وه‌ك له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه‌سێك ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت (ئۆپترا) رەنگی سور بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولـلەی له چێشتخانه‌كه كردوه کردووە.
ئۆتۆمبێلەکە لە پێش چێشتخانەکە پێچی كردوه‌ته‌وه و دواتر کەسێک لە تەنیشت شۆفێرەوە تەقەی كردوه و زیانی زۆری بە چێشتخانەکە گەیاندووە.
بەوتەی یەکێک لە شاگردەکانی چێشتخانه‌كه، خاوەنی چێشتخانەکە و شاگردەکانی دیکەش کێشەیان لەگەڵ کەس نییە و نازانن بۆچی تەقەیان لێکراوە، هاوكات پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه كردوه.
PM:11:15:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 45736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت