کورسییەکەی عەبدوڵای حاجی مەحمود لەپەرلەمانی کوردستان بۆ کێ دەبێت؟
وێستگه نیوز ـ
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود، په‌رله‌متاری فراكسیۆنی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌و پێیه‌ش كاندیدی دووه‌م له لیسته‌كه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه كه سكرتێری پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانه.
به‌ختیار كه‌ریم، وته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سۆسیالیست ده‌بێته وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سی دووه‌می لیسته‌كه كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه ده‌چێته جێگه‌ی ئه‌و له په‌رله‌مان.
به‌ختیار كه‌ریم وتیشی: "ئێمه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكاران و ره‌نجه‌ده‌رانی كوردستاندا كرد، بۆیه كاندیدی دووه‌م له لیسته‌كه كه‌دوای عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود زۆرترین ده‌نگی هێناوه ده‌بێت بچێته جێگه‌ی، ئه‌ویش باپیر كامه‌لایه".
باپیر كامه‌لا سكرتێری پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانه و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلولی 2018، له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست به ده‌ست بهێنێت.
باپیر كامه‌لا سلێمان، له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاڕاسته‌ی سێیه‌م بوو، له 5ی ئازاری 1963 له دایك بووه، ئاستی خوێندنی به‌كالۆریۆسی هه‌یه له یاسادا، له خولی دووه‌میشدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه و سكرتێری پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانه.
لای خۆیه‌وه رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ییان نیشاندا بێنه ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نیشاندا، پارتی به پێویستی زانی به‌پێی پێگه‌ی مێژووی ئه‌و حزبه‌كه‌و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌شداریان پێبكات له حكومه‌تدا و پۆستی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیان پێبدات.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته جێگه‌ی ئه‌و ده‌بێته هاوپه‌یمانی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و له سه‌رجه‌م پرسه‌كاندا هاوهه‌ڵوێستمان ده‌بن".
پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی 45 کورسی پەرلەمانی کوردستانە، ئەگەر بێت و باپیر کامەلا لەگەڵیاندا هاوپەیمانێتییەکە درێژە پێبدات، ئەوا پێکەوە دەبنە 46 کورسی.
باپیر كامه‌لا
PM:11:01:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت