ئه‌میری كۆمه‌ڵ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی بڵاوكرده‌وه‌

‌عەلی باپیر و محەمەد مورسی

وێستگه‌ نیوزـ

بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی كۆچكردوی پێشوی میسر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت: " له‌ خوای‌ باڵاده‌ست‌و میهره‌بان داواكارین ئه‌و پیاوه‌ ئازادو ئازایه‌ی‌ به‌ شه‌هید وه‌رگرتبێت".

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یرانی 2019 بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: "به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ برای‌ به‌ڕێزمان د. موحه‌ممه‌د مورسیی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ به‌ كوده‌تای‌ سه‌ربازی‌ لادراو و به‌ ناهه‌ق به‌ركه‌ناركراوی‌ میسر، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ مسوڵمانی‌ میسرو تێكڕای‌ ئازادییخوازانی‌ دنیا ده‌كه‌ین."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتویه‌تی: " له‌ خوای‌ باڵاده‌ست‌و میهره‌بان داواكارین ئه‌و پیاوه‌ ئازادو ئازایه‌ی‌ به‌ شه‌هید وه‌رگرتبێت".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی باپیر بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی:

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ برای‌ به‌ڕێزمان د. موحه‌ممه‌د مورسیی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ به‌ كوده‌تای‌ سه‌ربازی‌ لادراو و به‌ ناهه‌ق به‌ركه‌ناركراوی‌ میسر، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ مسوڵمانی‌ میسرو تێكڕای‌ ئازادییخوازانی‌ دنیا ده‌كه‌ین.

له‌ خوای‌ باڵاده‌ست‌و میهره‌بان داواكارین ئه‌و پیاوه‌ ئازادو ئازایه‌ی‌ به‌ شه‌هید وه‌رگرتبێ‌و، جێگای‌ به‌هه‌شتی‌ ڕازاوه‌و نه‌بڕاوه‌ بێت، هیممه‌ت‌و عه‌زیمه‌تی‌ هه‌موو لایه‌كیشمان له‌ ڕێی‌ بووژاندنه‌وه‌ی‌ ئیسلام‌و ڕزگاركردنی‌ چه‌وساوان‌و چه‌سپاندنی‌ دادگه‌ریی‌و ڕیشه‌كێشكردنی‌ سته‌م‌و خۆسه‌پاندندا به‌هێزتر بكات.

عه‌لی‌ باپـیـر
15/ی‌ شه‌والی‌ 1440ی‌ كۆچی‌
18ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2019


PM:10:02:18/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت