مەسرور بارزانی بۆ یەکێتی: پرسی کەرکوک پەیوەندیی بە سەرۆک بارزانییەوە هەیە
وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ سێشممە ڕایگەیاند لەکۆبونەوەکەی دوێنێی پارتی و یەکێتی مەسرور بارزانی وتویەتی پرسی کەرکوک پەیوەندی بەسەرۆک بارزانییەوە هەیە"، "من تەنها هاتووم بۆ بابەتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەکۆبونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تایبەت بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند لەوەڵامی پرسیاری یەکێتیدا لەسەر دانانی کاندیی یەکێتی بۆ پارێزگاری کەرکوک و هاوتەریبوونی چارەسەری ئەو کێشەیە لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم؟ مەسرور بارزانی وەڵامی داوەتەوەو ڕایگەیاندووە کە ئەو بابەتە پەیوەندی بەسەرۆک بارانییەوە هەیە.
مه‌سرور بارزانی به شاندی یه‌كێتی وتوه: "من تەنها بۆ وەرگرتنی سیڤی و بابەتی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوم سەردان لایەنەکان دەکەم."
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019، مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانیی کرد و له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری، مەسرور بارزانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ شاندی دانوستاندنی یه‌كێتی كۆبوه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه بۆ هه‌ریه‌كه له عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدرا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌شكردنی سی ڤی كاندیدانه بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌ریانده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی وتیشی: "ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حكومه‌ته و براده‌رانی یه‌كێتیش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن كه پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی واژۆیان كردووه".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی،
لاهور شێخ جه‌نگی كه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی شاندی یه‌كێتی، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به كورتی نوسیویه‌تی: "خۆشحاڵبووم له سلێمانی پێشوازیم له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراو كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان".
لاهور شێخ جه‌نگی جگە لە دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ سلێمانی، نوسیویه‌تی: "هیوادارم له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه، گفتوگۆكان به‌رهه‌مدار بن".
پاشنیوەڕی هه‌مان رۆژیش كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی پارتی دیموكراتی كورستان و
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه، مه‌سرور بارزانی، راسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند كه داوایان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوه كه سی ڤی كادیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی سوپاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و وتی: سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین كه پابه‌ند ئه‌و رێككه‌وتنه بوون كه له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یان بوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شیان لێده‌كه‌ن كه پێكه‌وه حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن و خه‌ڵك له‌و چاوه‌ڕوانییه رزگار بكه‌ن.
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی
سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند: حزبی سۆسیالیست پۆستی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانیان پێده‌درێت و هیوادارن سه‌ركه‌وتووبن.
له باره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه وتی: "پێكهاته‌ی كابینه‌كه ته‌واو بووه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشتر ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بوو بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو حكومه‌ته‌وه پۆسته‌كانیان بۆ دیاریكراوه"، دوای ئه‌و لێدوانه‌ی مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019، عه‌لی باپیر، ئه‌میری
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حزبه‌كه‌ی به‌شداری له حكومه‌تی نوێی هه‌رێمدا ناكات.
مه‌سرو بارزانی له 12ی حوزەیرانی 2019، له‌لایه‌ن نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان.
PM:09:17:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت