خوێندنی‌ باڵا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی راگەیاند

‌خوێندنی‌ باڵا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی راگەیاند

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامی‌ تاقیکردنەوەکانی‌ توانستی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ لە زانکۆکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ كاندیدانی ماستەر، دکتۆرا و خوازیارانی‌ بەدەستهێنانی‌ نازناوی‌ زانستی‌ راگەیاند.

 
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی بە هاوکاری‌ رێکخراوی‌ ئەمیدیست و سەنتەرەکانی‌ زمان تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدا و ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزه‌یرانی 2019، ئەنجامی‌ تاقیکردنەوەی‌ ئاستەکانی‌ (Beginner, Elementary, Pre-Intermediate, Intermediate, Upper- Intermediate, Pre-Advanced  ) راگەیاند.

بە وتەی عەباس ئەکرەم، لە تاقیکردنەوەکاندا هەزار و 500 كاندیدی ماستەر و دکتۆرا و خوازیاری‌ بەدەستهێنانی‌ نازناوی‌ زانستی بەشدارییان کردووە.
 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌وەشكرده‌وه‌، كاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانی‌ سەنتەرەکانی‌ زمان لە زانکۆکانی‌ (سەڵاحەدین، سلێمانی‌، دهۆک، گەرمیان، سۆران و راپەڕین) بکەن بۆ وەرگرتنەوەی‌ ئەنجامەکانیان.

هــ. ر


PM:07:14:18/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 4812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو