حه‌شدی شه‌عبی: له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 103 هه‌وڵی "تیرۆرستی"مان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند 103 هه‌وڵی چه‌كدارانی داعشیا پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه و ده‌یانی چه‌كداریشیان كوشتوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019 بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندوه كه سه‌رجه‌م پێكهاته سه‌ربازییه‌كانی حه‌شد له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 580 كرده‌وه‌ی سه‌ربازییان له‌دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ئه‌نجامداوه.
هه‌رله به‌یاننامه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 103 هه‌وڵی تیرۆرستیی داعش پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه و 81 چه‌كداریشیان لێ كوشتون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه حه‌شدی شه‌عبی 37 پرۆسه‌ی كێوماڵكردنی ئه‌نجامداوه كه تیایدا 552 بۆمبی چێنراوه و 25 پشتێنی بۆمبڕێكراو و 52 موشه‌ك و 5 خانوو و 12 كارگه‌ی ئه‌هلی و 95 مه‌تاره‌ی بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
PM:06:03:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت