مه‌سرور بارزانی و گه‌وره‌ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

‌مەسرور بارزانی و جەنڕاڵ پاتریک

وێستگه‌ نیوزـ

مەسرور بارزانی پێشوازی له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عیراق و سوریا  كرد و دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 18ی حوزه‌یرانی 2019، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ جه‌نڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسن، فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عیراق و سوریا و شاندی یاوەری كرد، کە بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو.

له‌ دیدارەکەدا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكرا و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عیراق و سوریا، سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەماهەنگییەکان و جەنەڕاڵ ئریک هیڵی جێگرەوەی ناساند و هیوای خواست هەماهەنگییەکان بەردەوام بن.

جەنڕال پاتریک ئاماژەی بە جموجۆڵەکانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانیش کرد و جەخت لەوە کرایەوە کە هێشتا داعش لە عیراق و سوریا ماوە و هه‌ر مایه‌ی هەڕەشەیە.

لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمەلایەنەی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان کردەوە وەک فاکتەرێک بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و گێرانەوەی سەقامگیری و بەرتەسککردنەوەی جموجوڵی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا.


PM:05:42:18/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو