پێکدادانی چەکداری لە مەریوان روویدا
وێستگه نیوز ـ
تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان حزبێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە و ئەو هێزانە کوێستەکانی گوڵبن و میراجییان تۆپباران کردووە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19ی حوزهیرانی 2019، تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان یەکێک لە حزبە کوردستانیەکان و سوپای پاسادارن لە نێوان گوندەکانی نێ و کانی سانانی مەریوان رووی داوە.
تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر کوژران و برینداربوونی لایەنەکان لەبەر دەست نیە و هیچ هێزێکی کوردستانیش بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەیان وە ئەستۆ نەگرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، هێزەکانی سوپای پاسداران دوای ئەم تێکهەڵچوونە کوێستانەکانی میراجی و گەلبنیان تۆپباران کردووە و زیانێکی زۆر بەر ژینگەی ئەو ناوچە کەوتووە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاند، هێزەکانی سوپای پاسداران ئیزنیان نەداوە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی ناوچەکە ئاگری کوێستانەکان کۆنترۆڵ بکەن و هەڕەشەیان کردووە کە هەر کەسێک هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدات، دەدرێتە بەر دەسترێژی گوللـە.
هــ. ر
PM:05:25:18/06/2019
ئهم بابهته 5264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت