ژمارەیەک خانمە هونەرمەند و میدیاکار نامەیەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەکەن

‌نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ
لە نامەیەکیاندا، 62 خانمە میدیاکار، گۆرانیبێژ، چالاکوان و هونەرمەند داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم دەکەن، هەوڵەکانیان بۆ زیاتر بەدیهێنانی یەکسانی جێندەری لە هەرێمی کوردستان بخەنە گەڕ.


لە نامەکە هاتووە: "داوا لە بەڕێزتان دەکەین ھەوڵی پاراستنی ئافرەتان بدەن لەنێو بوارەکانی میدیا و ھونەردا و داواش لە حکومەتی ھەرێم دەکەین لێکۆڵینەوە لەو کەیسانە بکەن کە ئافرەتانی میدیاکار رووبەڕووی ھێرش و توندوتیژی بوونەتەوە و رێسا و ستاندار لەوبارەوە دیاریی بکرێت".

هەر لە نامەکە کە لە لایەن دەشنێ موڕاد و پەری خان ئاکرێی نووسراوە، هاتووە: "بە راگەیاندنی ھاشتاگی TimesUp# لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نابێت ئێمە چیدیکە بەرامبەر بەو دیاردانە بێدەنگ بین و دەمانەوێت پێکەوە بەرەنگاری ئەو پرسە جددییە ببینەوە".

ئەو کەسایەتییانە، داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەکەن زیاتر هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن تا تووندووتیژی بەرامبەر بە ژنان لە هەرێمی کوردستان نەهێڵدرێت یاخود کەم بکرێتەوە.

دەقی نامەکە:

نامەیەکی کراوە لەلایەن ئافرەتانی میدیاکار و چالاکوان لە کوردستان بۆ بەڕێزان سەرۆکی نوێی ھەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی.

ئێمە وەکو کۆمەڵێک ئافرەتی چالاکوان بواری مافەکانی ئافرەت و میدیاکار کە لە خوارەوە ناومان ھاتووە بەنیازی راگەیاندنی ھەڵمەتێکین و داوا لە بەڕێزان سەرۆکی نوێی ھەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی کە  ئەرکەکانی خۆیان بەجێبگەیەنن و رووبەڕووی دیاردەی نایەکسانی جێندەری لە کۆمەڵگای کوردیدا ببنەوە و مافەکانی ئافرەتان بپارێزن.

ئێمە وەکو ئەو کۆمەڵە ئافرەتە داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە ھەوڵی پاراستنی ئافرەتان بدەن لەنێو بوارەکانی میدیا و ھونەردا و داواش لە حکومەتی ھەرێم دەکەین لێکۆڵینەوە لەو کەیسانە بکەن کە ئافرەتانی میدیاکار رووبەڕووی ھێرش و توندوتیژی بوونەتەوە و رێسا و ستاندار لەوبارەوە دیاریی بکرێت.

ھەروەھا ئێمە داوامان لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەکو یونسکۆ، یوئێن ئێد پی ئەی، یوئێن ومەن و رێکخراوە ناحکومییەکانی دیکەش ھاوکارییەکانیان فراوانتر بکەن بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ باشتر کردنی رەوشی ئافرەتانی ئاکتەر و میدیاکار و ھونەرمەندان لەبەرئەوەی زۆرێک لەو ئافرەتانە رووبەڕووی ھەڕەشە و کاری نەشیاو و توندتیژی بوونەتەوە.

بە راگەیاندنی ھاشتاگی TimesUp# لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نابێت ئێمە چیدیکە بەرامبەر بەو دیاردانە بێدەنگ بین و دەمانەوێت پێکەوە بەرەنگاری ئەو پرسە جیدییە ببینەوە. گۆڕانکاری پێویستە و بۆ ئەو مەبەستەش تەنیا وشە بەس نییە و ئێمە پێویسیمان بە دامودەزگاکانی جیدی ھەیە کە کار دەکەن بۆ باشترکردنی رەوشی ئافرەتان و بەھێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە کۆمەڵگادا.

لەبەرئەوەی تا ئافرەتان پێگەیەکی یەکسانیان لەگەل پیاوان نەبێت لەنێو کۆمەڵگای کوردی ئەو پێشێلکاریانە کۆتاییان نایەت.

بە تەواوی بڕواوە پێمانوایە کە بەڕێزان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەک تەنیا دەسەڵاتان ھەیە کە ئەو گۆڕانکاری ئەنجامبدەن، بەڵام بۆچوونێکی جیاوازیش لەمەڕ ئەو پرسە پیشانی ھەموو لایەک بدەن، کە کۆمەڵگایەکتان دەوێ تیایدا کە پیاو و ئافرەت پێگەیەکی یەکسانیان ھەیە و ھەمان ھەلیان ھەیە و پارێزراویشن لە ھەر پێشێلکارییەکی جێندەری کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

لەگەڵ رێز و سوپاس

ئافرەتانی چالاکوانان و میدیاکار.

1- بێری شەلماشی - نووسەر و دەرھێنەر.

2- تەرزە جاف - میدیاکار.

3- چیمەن زێباری - نووسەر.

4- ھانا جاف - چالاکوان.

5- گوڵستان حەسکەلی - میدیاکار.

6- خانزان عەلی - میدیاکار.

7- لانە زەنگەنە - ھونەرمەند.

8- تودیت نیورینک - رۆژنامەنووس.

9- کلێیر تۆماس - رۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر.

10- رووەیدا مستەفا - نووسەر.

11- سازان ئەمین - چالاکوان.

12- یارجان - چالاکوان و نمایشکار.

13- کانی ھەڵەبجەیی - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

14- گابرێل رێنۆد - رۆژنامەنووس.

15- شارا ئیبراھیم - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

16- زرێبار ھەورامی - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

17- جیھان ھاشم - چالاکوان.

18- زێڕین کامەران - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

19- رێزار فەھمی - چالاکوان.

20- سیڤان بەھادین- فۆتۆگرافەر.

21- ئەی سی رۆبنسن - نووسەر و فۆتۆگرافەر.

22- ھێلین ستار قادر - پێشکەشکار و ھونەرمەند.

23- شیلان ئاکجان - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

24- رۆس محەمەد کەمال - ھونەرمەند و پێشکەشکاری رادیۆ.

25- بنار سەلیم عەبدولجەبار چەلەبی - پێشکەشکاری رادیۆ.

26- تاڤا رەشید - پێشکەشکاری رادیۆ.

27- نارین فەقێ - ھونەرمەند.

28- رۆژان ئەبوبەکر - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

29- دڵنیا کامووسی - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

30- ئیمان دەرباز - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

31- ساکار سەرکەوت عەبدوڵڵا - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

32- لاوێن ئازاد - پارێزەر.

33- دۆتمیر نازێ - ھونەرمەند.

34- دیلانیار یاڵدز - ھونەرمەند.

35- دیلان نوری - نمایشکار.

36- ھانا نوری - فۆتۆگرافەر.

37- راژان دانا عەلی - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

38- سروە ھەورامی - پێشکەشکاری رادیۆ.

39- ماریا ھەورامی - ھونەرمەند.

40- سۆزان کەمال - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

41- ژیلا ھێمینگوەی - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

42- بەیان بۆمبە - ئاکتەر.

43- دەشنێ موراد - ھونەرمەند و چالاکوان.

44- مەیادە کوردی خەلیل - رۆژنامەنووس.

45- لاژە شێرزاد زیاد - پێشکەشکار.

46- سۆڤین ساڵح - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

47- کاڵێ کاروان - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

48- داشا کەریم - پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.

49- شێر ئێلی - رۆژنامەنووس.

50- لۆرد حەبیب حنا - چالاکوان.

51- فاتیمە عەزیز - پێشکەشکاری پێشووی تەلەڤزیۆن.

52- بنار ھۆشیار - ێشکەشکاری پێشووی تەلەڤزیۆن.

53- کاڵێ کاروان – گۆرانیبێژ/ پێشکەشکار

54- شیر ئیلێ – رۆژنامەنووس

55- لۆورد حەبیب هانا – چالاکوانی ئاشتی بواری میدیا

56- چاوان خەلیل – پێشکەشکار

57- نێرگز قادر- پێشکەشکار

58- مالۆ وڵات – رۆژنامەوانی بواری کامێرا (فۆتۆجۆرنالیست)

59 داوان نەوزاد مەجید – هونەرمەند

61- فاتیمە عەزیز – پێشکەشکاری پێشوو

62- بەنار هۆشیا- پێشکەشکاری پێشوو.

هــ. ر


PM:04:38:18/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 4172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت