به‌ڤیدیۆ... پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمه‌تبارێكی بڵاوكردەوە
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌غداده‌وه‌و به‌پێی ماده‌ی 406 داواكراو بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه "له‌به‌رواری 2019/3/30 تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (م. ع. ع.) له‌دایكبوی ساڵی 1997 له گازینۆیه‌كی شاری به‌غداد به‌چه‌قۆ كه‌سێك ده‌كوژێت به‌ناوی (ع. ج.) و دواتر تۆمه‌تبار ماوه‌یه‌ك خۆی ده‌شارێته‌وه و پاش ئه‌وه هه‌ڵدێت بۆ شاری سلێمانی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دواتر پۆلیسی شاری به‌غداد داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌كات كه تۆمه‌تباری ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستیان بكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی ماده‌ی 406 داواكراو بووه".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد، رۆژی 2019/6/14 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و دادوه‌ر بڕیاریدا به‌به‌ندكردن و ناردنه‌وه‌ی بۆ شاری به‌غداد".
له دانپێدانانه‌كه‌یدا تۆمه‌تبار باس له‌وه‌ده‌كات كه هه‌ستاوه به كوشتنی كه‌سێك به چه‌قۆو دوای ئه‌وه هه‌ڵاتووه بۆ ماڵی مامی له كازمیه، له‌وێ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و نیو خۆی شاردۆته‌وه‌و دواتر به‌ره‌و شاری سلێمانی هه‌ڵاتووه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه ده‌ستگیركراوه".
PM:01:53:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت