گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌دان
وێستگه نیوز -
كۆبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب و دۆخی ناوچه‌كه و عیراق ده‌ستی پێكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019 وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له شاری سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و سه‌رۆكی جڤاتی گشتی پێشوازییان لێكرا و دواتر كۆبوونه‌وه.
بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب و دۆخی ناوچه‌كه و عیراق تاووتوێ بكرێن.
AM:11:15:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت