ئارێز عه‌بدوڵا: یه‌كێتی به‌بێ په‌سه‌ندكردنی كاندیدێكی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌شداری له‌حكومه‌تدا ناكات
وێستگه نیوز –
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی به‌بێ په‌سه‌ندكردنی كاندیدێكی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌شداری له‌حكومه‌تدا ناكات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له‌حكومه‌تدا نه‌كات حكومه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێم دروست نابێت و ده‌بێته حكومه‌تی دوو پارێزگا".
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پرسی به‌ستنه‌وه‌ی به‌شداریكردنی یه‌كێتی نێستمانی كوردستان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك، له‌و ڕووه‌وه وتی: "رێككه‌وتنمان بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌ت كۆتایی هاتووه، به‌ڵام به‌دڵنیایی یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداریكردنی له حكومه‌ت په‌یوه‌سته به‌چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك و په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه ئێمه پێشكه‌شمان كردووه بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پارتی له‌سه‌ر كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و به‌شداریكردنی یه‌كێتی له حكومه‌تدا من پێم وابێت جگه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی لایه‌نێك هیچ شتێكی تر نییه بۆیه یه‌كێتی سوره وه سوریش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه به‌بێ په‌سه‌ندكردنی كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌شداری له‌حكومه‌تدا ناكات".
وتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌تدا ناكات به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی بۆ پۆستی پارزگاری كه‌ركوك، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه پێشتر بڕیار دراوه كه وابێت وه سوریشین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان."
ئارێز عه‌بدوڵا ره‌تیشیكرده‌وه كه رێككه‌وتن له نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كرابێت له‌سه‌ر (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر) بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "به‌هیچ جۆرێك ڕێككه‌وتنی له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه له نێوان (كاك مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت) له‌سه‌ر .(كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر) بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، راسته باسی لێكراوه به‌ڵام ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه هه‌روه‌ك (كاك كۆسره‌ت) له روونكردنه‌وه‌كه‌ی خۆی باسی لێوه‌كردووه، وه ئێستاش (كاك كۆسره‌ت) ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه پێشتر دیاریكراون بیبڕێنێته‌وه و یه‌كلایی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ (كاك مه‌سعود) هیچ گرفتێكمان له‌و باره‌یه‌وه نییه".
ئارێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر پارتی بۆی بچێته سه‌ر له‌هه‌موو شوێنه‌كان هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت، ئه‌و له‌شوێنێك كه خۆی زۆرینه بێت به‌هیچ جۆرێك ماف به ئێمه نادات كه به‌شدار بین و له‌شوێنێكیش كه ده‌ستی بڕوات به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ر مافی خۆی باز نادات ئێمه پێمان باشه ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه دیاریده‌كه‌ین پارتی-ش له‌سه‌ری ره‌زامه‌ند بێت و به‌هه‌موو لایه‌كمان پشتیوانی بین ئه‌وه كێشه‌مان نیه له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵام ئه‌و (پارتی) له‌موسڵ هیچ پرسی به ئێمه نه‌كرد چوو له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نه‌كانی تر رێككه‌وت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری موسڵ و قایمقام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌وان زۆرینه‌ن، به‌ڵام له كه‌ركوك كه یه‌كێتی زۆرینه‌یه كۆسپی ده‌خاته به‌ر".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه كرد كه "ئێمه له‌ڕووی جه‌ماوه‌ریه‌وه زۆرینه‌ین له‌كه‌ركوك و له‌دواین جاردا كورسیه‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندازه‌ی كورسیه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانه كه 12 كورسیه شه‌ش كورسی هی یه‌كێتیه، ئێستا پارتی هیچ كورسیه‌كی نییه خۆ ئه‌گه‌ر به‌شداریشی بكردایه هه‌ر یه‌ك كورسی ده‌هێنا گرنگ نییه، ئه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كاتی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی یه‌ك لیست بوین له لیستی برایه‌تی به‌بێ به‌شداری ئه‌ندامانی پارتی له‌و لیسته رێژه‌ی یاسایی ته‌واو نابێت پارتی ئه‌وه‌ی به‌ده‌رفه‌ت زانیووه كه كۆسپ بخاته به‌رده‌م یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك كاندید بكات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆكاره نه‌بوایه یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی به‌بێ پارتی یه‌كلایی ده‌كرده‌وه، ئارێز عه‌بدوڵا رووونیكرده‌وه كه "جارێ ئه‌و هۆكاره هه‌یه، ئێمه ناتوانین قسه‌ی لێ بكه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌بوایه نازانم چۆن ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆیه ده‌ڵێین ده‌بێت پارتی به‌شدار بێت، ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كرێت ئه‌وكات كێ زۆرینه‌ی هێنا ئه‌و ده‌توانێت پارێزگا دابنێت، به‌ڵام ئێستا دوو بابه‌تی مه‌ترسیدار هه‌یه یه‌كه‌میان بابه‌تی (ته‌عریب) له‌كه‌ركوك ده‌ستی پێكردۆته‌وه و فشار بۆ سه‌ر كورد زیادی كردووه ده‌غڵ و دانیان ده‌سوتێنرێت، ساڵی داهاتوش سه‌رژمێری له‌كه‌ركوك ده‌ست پێده‌كات ئه‌گه‌ر كورد زۆرینه نه‌بێت ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت، بۆیه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی و هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ین بێ دروستكردنی هیچ كۆسپێك بۆ یه‌كتری".
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت كه " شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرد بۆ سه‌ر كه‌ركوك، شه‌نگال و خورماتو، خانه‌قین، پارتی له‌سه‌ر شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر قسه‌یه‌ك ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه ڕاست بووایه ئه‌وكاته (كاك مه‌سعود) خۆی پێ سه‌رۆكی هه‌رێم بوو و و حكومه‌تیان له‌ده‌ست بوو ئه‌گه‌ر كه‌سێك له سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم لایدابێت یا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و حه‌شد هه‌بوبێت ده‌بوایه دادگایی بكرێت به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌بری ئه‌وه‌ی باس له‌هۆكاره‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر بكات باس له ئه‌نجامه‌كانی بكات واته بۆ پاكانه‌كردنه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له ریفراندۆم كه‌وته‌وه، ڕاسته یه‌كێتیش به‌شدار بوو له ریفراندۆم و لایه‌نه‌كانی تریش به‌ڵام به‌رپرسیارێتیه گه‌وره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر پارتی به‌و پێیه‌ی هێزی یه‌كه‌م بوو و به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردی به‌ڵام به باش و خراپه‌وه یه‌كێتیش به‌شدار بووه و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له‌حكومه‌ت نه‌كات چی ده‌كات و چی رووده‌دات؟ ئارێز عه‌بدوڵا رایگه‌یاند كه "له‌ڕووی لۆژیكی سیاسی پێویسته یه‌كێتی هێزێكی ئۆپۆزسیۆن بێت به‌شێوازێكی مه‌ده‌نی كاری خۆی بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كه ره‌نگه لێكه‌وته‌ی خراپی لێبكه‌وێته‌وه ده‌بێته هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌یه‌كتر به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسی دوو ئیداره‌یی".
ئارێز عه‌بدوڵا زیاتر درێژه‌ی به‌قسه‌كانیدا و وتی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌تدا نه‌كات ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رتاسه‌ری نابێت و بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سلێمانیدا هه‌بێت بۆیه من بڕواناكه‌م نه پارتی و نه ئه‌وكه‌سه‌ی كه حكومه‌ت پێكده‌هێنێت نایه‌وێت حكومه‌تی دوو پارێزگا بێت له‌پێناو ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگار، وه برواش ناكه‌م تاسه‌ر پارتی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بكات له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی".
AM:10:42:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت