ته‌رمی محه‌مه‌د مو‌رسی به‌خاك سپێردرا
وێستگه نیوز –
له‌ڕێوشوێنێكی ئه‌منی تونددا و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و پارێزه‌ره‌كه‌ی، ته‌رمی محه‌مه‌د مو‌رسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له گۆڕستانێكی رۆژهه‌ڵاتی قاهیره‌ی پایته‌خت به خاك سپێردرا.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د مو‌رسی كوڕی محه‌مه‌د مو‌رسی سه‌رۆكی پێشووی میسر رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان رازیی نه‌بوون ته‌رمی باوكی له گۆڕستانی خێزانه‌كه‌یان له شه‌رقیه به خاك بسپێردرێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی رابه‌رانی گروپی ئیخوان موسلمین له شاری نه‌سر له رۆژهه‌ڵاتی قاهیره ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردرا.
هاوكات میدیاكان رایانگه‌یاند كه ته‌رمی محه‌مه‌د مو‌رسی له گۆڕستانێكی رۆژهه‌ڵاتی قاهیره به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه و پارێزه‌ره‌كه‌ی له رێوڕه‌سمێكی ئه‌منی تونددا به‌خاك سپێردرا.
پێشتر عه‌بدولمونعیم عه‌بدولمه‌قسود پارێزه‌ره‌كه‌ی مو‌رسی به تۆڕی هه‌واڵی BBC راگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی پێشوو وه‌سیه‌تی كردبوو كه له گۆڕستانی خێزانه‌كه‌ی له گوندی ئه‌لعه‌دوه له شه‌رقیه به‌خاك بسپێردرێت، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ره‌زامه‌ندبوون كه له قاهیره به‌خاك بسپێردرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 محه‌مه‌د مو‌رسی ئه‌لعه‌یات سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له كاتی دانیشتنێكی دادگاییكردنی له‌سه‌ر دۆسێی "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر" كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه كه له كاتی دادگاییه‌كه‌دا مو‌رسی داوایكردووه رێی پێبدرێت وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات و دوای كۆتاییهاتنی دانیشتنه‌كه له‌هۆش خۆی چووه و كۆچی دوایی كردووه.
میدیاكانی میسر ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه ته‌رمه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌دوای شۆرشی ساڵی 2011 محه‌مه‌د مو‌رسی له هه‌ڵبژاردندا بوو به سه‌رۆكی میسر. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له‌کودتایه‌کی سه‌ربازیدا به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نه‌رڵ عبدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، که ئێستا سه‌رۆکی میسره، مو‌رسی ده‌ستگیرکرا و خرایه زیندانه‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گروپی ئیخوان موسلمین هێنرا.
حكومه‌تی میسر گروپی ئیخوان موسلمینی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی پۆلێنكردووه و چالاكییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردووه و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر پاره‌وپولی رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامیدا و به‌رپرسیارێتی ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداری خسته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كه كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته روویانداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و سه‌رباز و هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دواتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئه‌و وڵاته‌وه محه‌مه‌د مو‌رسی چه‌ندین تۆمه‌تی ئاڕاسته كرا له‌وانه "ئه‌نجامدانی تاوانی ده‌ستخستنی نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌نامه و نووسراوه‌كانی لایه‌نه سیادییه‌كانی وڵات كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و شاردنه‌وه‌یان و ئاشكراكردنیان بۆ وڵاتێكی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵی به ئامانجی زیانگه‌یاندن به بارودۆخی سه‌ربازی، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی"، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رگریشه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كرانه‌وه.
AM:09:18:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 14948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت