ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
وێستگه نیوز –
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، هه‌زار سه‌ربازی تر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
پاتریك شاناهان هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوه‌پێكردنی هه زار سه‌ربازی تر له بنكه‌كانیان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران.
پاتریك شاناهان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئێران و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به ته‌واوی مه‌ترسیین بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه".
پێشتریش دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاند كه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامی ئێران، واشنتۆن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شه‌وی رابردووش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی نوێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له پشت هێرشكردنه‌سه‌ر دوو كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان له 13ی ئه‌م مانگه‌دا.
AM:08:58:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت