عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده خۆشه‌ویستانه‌مان به‌فیڕۆچوو
وێستگه نیوز -
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ره‌خنه له حزبه‌كه‌ی "پارتی دیموكراتی كوردستان" ده‌گرێت كه له‌سه‌ری به‌ده‌نگ نه‌هاتوون و رایده‌گه‌یه‌نێت "خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده خۆشه‌ویستانه‌مان به‌فیڕۆچوو".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه "كاتێك له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا كه‌ركوكم به‌جێهێشت وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی كورد غیره‌تم قبوڵی نه‌ده‌كرد له‌ژێر فه‌رمانی كه‌سانێك كاربكه‌م و نه‌هێڵن به‌كوردی قسه بكه‌م و نه‌توانم به‌رگری له كوردی ڕه‌سه‌نی ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته بكه‌م".
عه‌مید سه‌رحه‌د نووسیویه‌تی: "دوای ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنم بۆ ده‌رچوو له‌سه‌ر به‌شداریكردن و پاڵپشتیكردنم له‌ریفراندۆم، به‌به‌ڵگه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌م له چوارچێوه‌ی جام گرتووه و له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كه‌ی خۆم هه‌ڵم واسیوه".
فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه ده‌ڵێت: "له‌دوای ریفراندۆمه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌ندرایه، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه چیمان بۆ كرا، هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كاتێك كه ده‌بینین كاك دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم و كاك رێبوار تاڵه‌بانی كه‌ركوكیان به‌جێهێشت ئیهتمامێكی زۆریان پێدرا و مه‌عنه‌ویه‌ن به‌رگری و پاڵپشتیكران ئه‌مه له‌جێی خۆی بوو، كاتێ ئێمه‌ش له‌كه‌ركوك بوین له ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شار شه‌ڕی هه‌موو گروپه تیرۆریستییه‌كانمان ده‌كرد زۆر هه‌بوون دژایه‌تییان ده‌كردین له‌سه‌ر پارتی... له‌پێناو ئارامی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئێمه لای ئه‌وكه‌سانه‌ی ئێستا بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگن له‌سه‌ر فرمانی ده‌ستگیركردنم، ئه‌وكات قاره‌مان بووین!".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ده‌پرسێت "كێ له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كانی ئێمه هاته ده‌نگ، ئێمه خۆمان پارێزه‌رمان بۆ خۆمان گرت ئێمه براو كه‌سوكارمان به‌شه‌هیدكردن دا، به‌ڵام هه‌زار حه‌یف خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده خۆشه‌ویستانه‌مان به‌فیڕۆچوو".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی پۆلیسی كه‌ركوك راشیگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان جگه له‌برای به‌ڕێزو حه‌ق بێژم كاوێز مه‌لاپه‌روێز كه‌تاكه كه‌س بوو باسی فه‌رمانی ده‌سگیركردنه‌كه‌ی كردووم، كه‌س باسی نه‌كردووه".
نووسیویشیه‌تی: "زۆر سوپاسی ئه‌و براو هاوڵاتیه خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه به‌هه‌زاران كه‌س له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌نامه و به ته‌له‌فۆن پشتگیرمان بوون و هه‌واڵیان پرسیوم، سوپاسی ئه‌وانه‌یش ده‌كه‌م كه‌به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه دڵیان پێخۆش بووه و ئیسراحه‌تیان كردوه بۆ بڕێك هاوكاری كاتی شتی خراپیان له‌سه‌ر نووسیوم".
AM:08:34:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت