پارێزگاری سلێمانی په‌یامێك بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی ده‌نووسێت
وێستگه نیوز -
پارێزگاری سلێمانی نیگه‌رانی خۆی بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ر كارلابراوی میسر ده‌رده‌بڕێت و رایگه‌یاند كه "له نێوان ناڕه‌وایه‌تی و مه‌رگدا؛ مه‌رگی هه‌ڵبژارد".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له په‌یامێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه پرسه و هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر ده‌رده‌بڕێت و به "جوامێر" ناوی ده‌بات.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نووسیویه‌تی: "خه‌م و په‌ژاره و پرسه‌ی خۆم له كۆچی جوامێرێكدا ده‌رده‌بڕم، كه له نێوان ئازادی خۆیی و خه‌ڵكه‌كه‌یدا، خه‌ڵك و، له نێوان سه‌روه‌ریی یاسا و پاشاگه‌ردانیدا، یاسای بێداد و، له نێوان شه‌ڕو زینداندا، زیندان و، له نێوان ئارامی و ده‌سه‌ڵاتدا؛ ئارامی و ، له نێوان ناڕه‌وایه‌تی و مه‌رگدا؛ مه‌رگی هه‌ڵبژارد".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 محه‌مه‌د مورسی ئه‌لعه‌یات سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له كاتی دانیشتنێكی دادگاییكردنی له‌سه‌ر دۆسێی "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی تر" له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
PM:11:42:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت