ئێڤار ئیبراھیم: ھیچ ئومێدێكم به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ما
وێستگه نیوز –
ئێڤار ئیبراھیم، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی گۆڕان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند و رایگه‌یاند كه هیچ ئومێدێكی به بزووتنه‌وه‌كه نه‌ماوه و به بنه‌ماڵه‌یی كراوه.
له لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئێڤار ئیبراھیم ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی گۆڕان وتی: "وازم له سیاسه‌ت نه‌ھێناوه، به‌رده‌وامم له كاری سیاسی به‌ڵام وازم له حزبایه‌تی ھێناوه، من پێموایه كه ده‌بێت ھه‌میشه ھه‌وڵبده‌ین سیاسه‌ت بكه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌داخه‌وه به گشتی له ھه‌رێمی كوردستان من له زۆربه‌ی حزبه سیاسییه‌كان بێ‌ئومێد بووم و دوای دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ساڵی 2009، ئۆپۆزیسیۆنبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جوانترین نموونه‌ی داھێنان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رابردوودا خه‌ڵكی كوردستان كێشه‌ی زۆر و بێزار بوو له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ھه‌رێم".
ئێڤار ئیبراهیم ده‌شڵێت: "له ئێستادا بارودۆخی بزووتنه‌وه‌كه له ناوخۆ و له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریش به باش نابینم، چونكه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نه‌ك خه‌ریكه به بنه‌ماڵه‌یی ده‌كرێت، به‌ڵكو به بنه‌ماڵه‌یی كراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "من له ناو ھه‌ر حزبێكدا بووبم، خیانه‌تم لێنه‌كردووه، به‌ڵام ھیچ ئومێدێكم به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ماوه و ئیدی گۆڕان نا‌توانیت چاكسازی له ھه‌رێمی كوردستاندا بكات و ته‌نانه‌ت ناتوانێ دۆخی خراپی ناوخۆیی خۆیشی چاره‌سه‌ر بكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "من رێگه‌ی دیكه‌م ھه‌ڵبژاردووه و ته‌نیا منیش نیم وازم له بزووتنه‌وه‌كه ھێناوه، به‌ڵكو نزیكه‌ی سه‌دا 70ی ھاوڕێكانم له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه، وازیان ھێناوه و له ماڵی خۆیاندا دانیشتوون و بێده‌نگییان ھه‌ڵبژاردووه".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه ئایا دوای گۆڕان ده‌چێته ناو ھیچ حزبێكی دیكه‌وه ئیڤار ئیبراهیم رایگه‌یاند كه "به دڵنیاییه‌وه ناچمه ناو ھیچ حزبێكی دیكه‌وه، من ھیچ بڕوایه‌كم به حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان نییه و بۆیه له ئێستادا خه‌ریكی كاری بازرگانییم كه كوتاڵفرۆشییه و به شانازییه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌م و له پاڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رده‌وام ده‌بم له كاری سیاسی".
PM:10:28:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 13312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت