خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د مو‌رسی داوایه‌ك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی میسر ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د مو‌رسی
وێستگه نیوزـ
خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د مو‌رسی، كه ئه‌مشه‌و له زیندان كۆچی دوایی كرد، داوایان له به‌رپرسانی میسر كردوه، مو‌رسی له شوێنی له‌دایكبونی به‌خاك بسپێردرێت.
به‌پێی میدیاكانی میسر، خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د مو‌رسی داوایانكردوه سه‌رۆكی پێشوی میسر له گوندی عه‌دوه-ی سه‌ربه پارێزگای شه‌رقییه به‌خاك بسپێردرێت كه شوێنی له‌دایكبونیه‌تی.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه هه‌رله‌ئێستاوه هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر كه‌وتونه‌ته گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توند به‌تایبه‌ت بۆ كاتی بردنه‌وه‌ی ته‌رمی مو‌رسی بۆ شاره‌كه‌ی، بەتایبەت لە گوندی عەدوە کە پێشتر تیایدا چەندین خۆپیشاندان لەلایەن لایەنگرانی مو‌رسی و ئیخوان موسلمینەوە رێکخرابوو.
راشیانگه‌یاندوه كه تائێستا نه‌زانراوه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه چه‌نده كه رێگه‌یان پێ ده‌درێت له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی مورسیدا ئاماده‌بن.
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 محه‌مه‌د مو‌رسی ئه‌لعه‌یات سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له كاتی دانیشتنێكی دادگاییكردنی له‌سه‌ر دۆسێی "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر" كۆچی دوایی كرد.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی محه‌مه‌د مو‌رسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر، گروپی ئیخوان موسلمین ده‌سه‌ڵاتدارانی میسریان به به‌رپرسیار له خراپبوونی باری ته‌ندروستی ناوبراو زانی و رووداوه‌كه‌یان به "تاوانی كوشتن به‌مه‌به‌ست" وه‌سفكرد.
له‌دوای شۆرشی ساڵی 2011 محه‌مه‌د مو‌رسی له هه‌ڵبژاردندا بوو به سه‌رۆكی میسر. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له‌کودتایه‌کی سه‌ربازیدا به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نه‌رڵ عبدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، که ئێستا سه‌رۆکی میسره، مو‌رسی ده‌ستگیرکرا و خرایه زیندانه‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گروپی ئیخوان موسلمین هێنرا.
حكومه‌تی میسر گروپی ئیخوان موسلمینی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی پۆلێنكردووه و چالاكییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردووه و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر پاره‌وپولی رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامیدا و به‌رپرسیارێتی ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداری خسته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كه كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته روویانداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و سه‌رباز و هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
PM:10:00:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت