زه‌ماوه‌نده‌كه‌ی پادشای ئوردن
وێستگه نیوزـ
وه‌ك ده‌ڵێن زه‌ماوه‌ندێكی ئه‌فسانه‌یی بووه كه چه‌ندین وه‌فدی عه‌ره‌بی و جیهانی ئاماده‌ی هاوسه‌رگیریی نێوان شا عه‌بدوڵای دووه‌م و شاژنه رانیا بوون.
له 9ی حوزه‌یرانی 1993 ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی عه‌بدوڵا بن حسێن، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌وكاته‌ی ئوردن له خانمێك به‌ناوی رانیا به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ردووكیان له كاروانێكی شاهانه‌ی گه‌وره‌دا به‌نێو ئاماده‌بوندا گوزه‌ریان كرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا شا حسێن بن ته‌ڵال، پادشای ئه‌وكاته‌ی ئوردن ئاماده‌ی زه‌ماوه‌نده‌كه بوو و ناوچه‌وانی كوڕه‌كه‌ی وه‌ك شازاده‌ی جێ‌نشین ماچ كرد.
دوای بوون به پادشا، ئێستا شا عه‌بدوڵا و شاژنه رانیا، ژیانێكی هێمن و خۆشگوزه‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌ن و بونه‌ته خاوه‌نی چوار منداڵ، چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌كه‌شیان له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بدا وه‌ك چیرۆكێكی ده‌گمه‌ن ماوه‌ته‌وه.
شا عه‌بدوڵای دووه‌م له 30ی كانونی دووه‌می 1962 له دایكێكی به‌ریتانی به‌ناوی شازاده مونا له عه‌مان-ی پایته‌ختی ئودرن له‌دایكبوه و له 7ی شوباتی 1999 دوای كۆچی دوایی شا حسێنی باوكی بوه پادشای وڵاته‌كه‌ی و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك بڕوانامه و پله‌ی سه‌ربازییه.
ناوی ته‌واوی شاژنه رانیا، رانیا فه‌یسه‌ڵ سدقی یاسین-ه و له 31ی ئابی 1970 له كوه‌یت له دایك و باوكێكی فه‌له‌ستینی له‌دایكبووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له بواری كارگێڕیی كار له زانكۆی ئه‌مریكی له قاهیره.
PM:08:59:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت