ئیخوان موسلمین: كۆچی دوایی محه‌مه‌د مو‌رسی تاوانی كوشتنی به‌مه‌به‌سته
وێستگه نیوز –
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی محه‌مه‌د مو‌رسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر، گروپی ئیخوان موسلمین ده‌سه‌ڵاتدارانی میسریان به به‌رپرسیار له خراپبوونی باری ته‌ندروستی ناوبراو زانی و رووداوه‌كه‌یان به "تاوانی كوشتن به‌مه‌به‌ست" وه‌سفكرد.
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 محه‌مه‌د مو‌رسی ئه‌لعه‌یات سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له كاتی دانیشتنێكی دادگاییكردنی له‌سه‌ر دۆسێی "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر" كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی محه‌مه‌د مو‌رسی كه له كاتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگاییكردنی مو‌رسی ئاماده‌بوون، رایانگه‌یاند كه "گروپی ئیخوان موسلمین ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر به به‌رپرسیار له خراپبوونی باری ته‌ندروستی و كۆچی دوایی ده‌زانێت".
هاوكات محه‌مه‌د سویدان سه‌ركرده‌ی ئیخوان موسلمین وتی: "ئه‌و رووداوه تاوانی كوشتنی به‌مه‌به‌سته".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د مه‌حسوب وه‌زیری كاروباری یاسایی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د مو‌رسی، كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشووی به تاوانێكی كوشتنی نوێ وه‌سف كرد.
محه‌مه‌د مه‌حسوب له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "گه‌ر هه‌واڵی كۆچی له‌ناكاوی سه‌رۆك محه‌مه‌د مو‌رسی راست بێت، ئێمه له‌به‌رده‌م تاوانێكی نوێی كوشتنداین".
وتیشی: "كوشتنی ئه‌و تاكه سه‌رۆكه‌ی به‌درێژایی مێژووی میسر له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراوه.. كوشتنی هه‌موو ده‌نگێكی ئازاد كه هه‌ڵیبژاردووه و ته‌نانه‌ت ركابه‌ره‌كه‌شی هه‌ڵبژاردووه... تا ئاینده‌ی میسر په‌یوه‌ست بێت به خواستی سته‌مكارێك یان بڕیاری دیكتاتۆرێك".
میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه كه له كاتی دادگاییه‌كه‌دا مو‌رسی داوایكردووه رێی پێبدرێت وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات و دوای كۆتاییهاتنی دانیشتنه‌كه له‌هۆش خۆی چووه و كۆچی دوایی كردووه.
میدیاكانی میسر ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه ته‌رمه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌دوای شۆرشی ساڵی 2011 محه‌مه‌د مو‌رسی له هه‌ڵبژاردندا بوو به سه‌رۆكی میسر. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له‌کودتایه‌کی سه‌ربازیدا به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نه‌رڵ عبدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، که ئێستا سه‌رۆکی میسره، مو‌رسی ده‌ستگیرکرا و خرایه زیندانه‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گروپی ئیخوان موسلمین هێنرا.
حكومه‌تی میسر گروپی ئیخوان موسلمینی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی پۆلێنكردووه و چالاكییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردووه و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر پاره‌وپولی رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامیدا و به‌رپرسیارێتی ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداری خسته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كه كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته روویانداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و سه‌رباز و هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دواتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئه‌و وڵاته‌وه محه‌مه‌د مو‌رسی چه‌ندین تۆمه‌تی ئاڕاسته كرا له‌وانه "ئه‌نجامدانی تاوانی ده‌ستخستنی نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌نامه و نووسراوه‌كانی لایه‌نه سیادییه‌كانی وڵات كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و شاردنه‌وه‌یان و ئاشكراكردنیان بۆ وڵاتێكی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵی به ئامانجی زیانگه‌یاندن به بارودۆخی سه‌ربازی، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی"، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رگریشه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كرانه‌وه.
PM:08:56:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت