له‌سه‌ر منداڵێكی دوو ساڵان، دوو كه‌س ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌تۆمه‌تی شێلانی منداڵێكی دوو ساڵان، دوو كه‌س ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "شه‌وی رابردوو له‌سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێك به ئۆتۆمبێل له‌منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان ده‌دات و هه‌ڵدێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه فریاگوزارییه‌كان منداڵه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له‌شاری سلێمانی گواسترایه‌وه و هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد".
ده‌شڵێت: "دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری توانرا ئۆتۆمبێله‌كه كه له‌جۆری مازدا – قه‌مه‌ره بوو، بناسرێته‌وه و ده‌ستبه‌جێ و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیرا و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه و ئه‌وی تریان خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 23 ی هاتووچۆ راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".
PM:08:38:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت