محه‌مه‌د مو‌رسی له زیندان كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز – محه‌مه‌د مو‌رسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له زیندان كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 محه‌مه‌د مو‌رسی ئه‌لعه‌یات سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له كاتی دانیشتنێكی دادگایی كردنی كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه له كاتی دادگاییه‌كه‌دا مو‌رسی داوایكردووه رێی پێبدرێت وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات و دوای كۆتاییهاتنی دانیشتنه‌كه له‌هۆش خۆی چووه و كۆچی دوایی كردووه.
میدیاكانی میسر ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه ته‌رمه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌دوای شۆرشی ساڵی 2011 محه‌مه‌د مو‌رسی له هه‌ڵبژاردندا بوو به سه‌رۆكی میسر. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له‌کودتایه‌کی سه‌ربازیدا به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نه‌رڵ عبدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، که ئێستا سه‌رۆکی میسره، مو‌رسی ده‌ستگیرکرا و خرایه زیندانه‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گروپی ئیخوان موسلمین هێنرا.
حكومه‌تی میسر گروپی ئیخوان موسلمینی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی پۆلێنكرد و چالاكییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر پاره‌وپولی رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامیدا و به‌رپرسیارێتی ژماره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداری خسته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كه كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته روویانداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و سه‌رباز و هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دواتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئه‌و وڵاته‌وه محه‌مه‌د مو‌رسی چه‌ندین تۆمه‌تی ئاڕاسته كرا له‌وانه "ئه‌نجامدانی تاوانی ده‌ستخستنی نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌نامه و نووسراوه‌كانی لایه‌نه سیادییه‌كانی وڵات كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و شاردنه‌وه‌یان و ئاشكراكردنیان بۆ وڵاتێكی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵی به ئامانجی زیانگه‌یاندن به بارودۆخی سه‌ربازی، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی"، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رگریشه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كرانه‌وه.
PM:06:58:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت